پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 6ی خەزەڵوەری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 6ی خەزەڵوەری 1394
سازمانی خەبات


قوتابییەک بە هۆی نەبوونی پارە بۆ یارمەتی‌دان بە قوتابخانە خۆی هەڵواسی

قوتابییەکی خەڵکی شاری شنۆ، بە هۆی ناتەواوبوونی پارەکەی بۆ قوتابخانە، دوای هەڕەشە لە بنەماڵەکەی خۆی هەڵواسی. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، قوتابییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی "هاوڕێ قادرشوان" قوتابیی پۆلی شەشەمی سەرەتایی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."ئەو قوتابییە، واتە هاوڕێ قادرشوان، لە لایەن بەرپرسانی قوتابخانەی ئەو شارەوە پێی ڕاگەیەنداربوو کە دەبێ بڕە پارەیەکی نەختی بۆ یارمەتی‌دان بە قوتابخانە بێنت. بنەماڵەی ئەو قوتابییە بە هۆی دەستکورتییەوە توانای دانی ئەو بڕە پارەیان نەبووە و لە لایەکی دیکەشەوە لە لایەن بەرپرسانی قوتابخانەوە زەخت و گوشار خرابوویە سەر ئەو قوتابییە کە دەبێ ئەو بڕە پارەیە بێنێت". بە پێی ئەم راپۆرتە، سەرلەبەیانی کە بنەماڵەکەی دەچنە کرێکاری ٥٠ ٠ ٠  تمەن پارە دەدەن بە هاوڕێ کە بۆ قوتابخانەی بەرێت، بەڵام ناوبراو دەڵێت بەو بڕە پارەیە، بەرپرسانی قوتابخانەکە دەرم دەکەن و منیش خۆم دەکوژم، کە دواتر بەداخەوە ناوبراو هەڕەشەکە دەباتە سەر و کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت".

 

 

 

 

 

 

 

 

بەرێوە چوونی کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە شارەکانی کوردستان

لە شارەکانی سەقز، سنە و کرماشان چەندین کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە لایەن کرێکاران و کارمەندانەوە بەرێوە چوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی سێشەممە 5ی خەزەڵوەری 1394، کۆمەڵێکی بەر چاو لە کرێکاران و کارمەندانی ئیدارەی بەرق و تەئمینی کۆمەڵایەتی شاری سەقز بە شێوەی جیا، لە نارەزایەتی بە دواکەوتنی حەقدەستەکانیان کۆبوونەوەی نارەزایەتییان بەرێوە برد. بە پێی ئەم راپۆرتە، هەر لە رۆژی سێشەممە کۆمەڵێک لە کرێکارانی پەیمانی شارەداری ناوچەی 3ی سنە لە نارەزایەتی بە وەرنەگرتنی حەقدەستی مانگی خەرمانان و چەژنانەی ساڵەکانی 92 و 93 لە شەقامی ئاویەر کۆبوونەوە و خوازیاری وەرگرتنی مافەکانیان بوون. جێگەی باسە کە لە شاری کرماشانیش، کۆمەڵێک لە کارمەندانی شیرکەتی پەیمانی غەرب لە شارەکی پیشەیی ئەو شارە لە نارەزایەتی بە وەرنەگرتنی 3ی مانگ حەقدەستی دوواکەوتوویان کۆبوونەوەیێکی نارەزایەتییان وەرێخست.

 

 

 

 

 

 

 

 

مەحکووم کردنی ڕووداوه‌‌‌که‌‌‌ی وه‌‌‌رزشگا‌ی ورمێ لە لایەن چالاکوانانەوە

به‌‌‌ دوای ڕووداوی چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ی حه‌‌‌فتەی ڕابردووی وه‌‌‌رزشگه‌‌‌ی ئه‌‌‌لغه‌‌‌دیری ورمێ، 305 چالاکوانی مه‌‌‌ده‌‌‌نی کورد و ئازه‌‌‌ری به‌‌‌ واژۆکردنی نامه‌‌‌یه‌‌‌کی کراوه‌‌‌ ئه‌‌‌م ڕووداوه‌‌‌یان شه‌‌‌رمه‌‌‌زار کرد. به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئه‌‌‌م چالاکوانه‌‌‌ مه‌‌‌ده‌‌‌نییه‌‌‌ کورد و ئازه‌‌‌رییانه‌‌‌ له‌‌‌ نامه‌‌‌ی کراوه‌‌‌ی خۆیاندا که‌‌‌ ڕوو له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی ئازه‌‌‌ربایجانی ڕۆژئاوا نووسراوه‌‌‌، وێڕای شه‌‌‌رمه‌‌‌زارکردنی ڕووداوه‌‌‌که‌‌‌ی وه‌‌‌رزشگه‌‌‌ی ئه‌‌‌لغه‌‌‌دیری ورمێ داوایان له‌‌‌ به‌‌‌رپرسانی پارێزگای ئازه‌‌‌ربایجانی ڕۆژئاوا کرد "ئه‌‌‌رکه‌‌‌ یاسایی، نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و شه‌‌‌رعییه‌‌‌کانی خۆیان ڕاپه‌‌‌ڕێنن له‌‌‌ بێده‌‌‌نگ کردنی ئه‌‌‌و تریبوونانه‌‌‌ی که‌‌‌ ڕق و کینی ئیتنیکی بڵاو ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌ و ئه‌‌‌و جووڵه‌‌‌یانه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆی خۆشحاڵ بوونی دوژمن به‌‌‌ تایبه‌‌‌ت له‌‌‌ شاره‌‌‌کانی ورمێ و نه‌‌‌غه‌‌‌ده‌‌‌." جێگەی باسە کە،به‌‌‌پێی ڤیدیۆیه‌‌‌کی کورت که‌‌‌ له‌‌‌ تۆڕه‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تییه‌‌‌کان بڵاو کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ یاری هه‌‌‌ڵبژارده‌‌‌ی شاره‌‌‌وانی ورمێ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ بانکی سه‌‌‌رمایه‌‌‌ ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ هانده‌‌‌رانی به‌‌‌شداربوو له‌‌‌ هۆڵی وه‌‌‌رزشی ئه‌‌‌لغه‌‌‌دیر بێ ڕێزی و سووکایه‌‌‌تی ده‌‌‌که‌‌‌ن به‌‌‌ بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی "فه‌‌‌رهاد پیرووت پوور" یاریزانی مه‌‌‌هابادی هه‌‌‌ڵبژارده‌‌‌ی شاره‌‌‌وانی ورمێ که‌‌‌ به‌‌‌ جل و به‌‌‌رگی کوردی له‌‌‌ جێگه‌‌‌ی تایبه‌‌‌ت له‌‌‌ وه‌‌‌رزشگه‌‌‌ ئاماده‌‌‌ بوون کە ئەم کارە بوو بە هۆی نارەزایەتی کۆمەڵێکی بەرچاو لە چالاکوانان و خەڵکی کورد زمان و رەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.

 

 

 

 

 

 

 

 

دۆزینەوەی ٨ شوێنەواری مێژوویی لە دەوروبەری ڕووباری سیروان 

لێکۆڵینەوەکانی کۆنینه‌‌‌ناسی و شوێنەوارناسی لە دەڤەری باکوور و باکووری ڕۆژئاوای رووباری سیروان دۆزینەوەی ٨ شوێنەواری مێژوویی لەوانە قەڵای سڵێن، گۆڕستانی ئیسلامی قەڵای سڵێن و لماره‌‌‌یه‌‌‌کی دیکه‌‌‌ی شوێنه‌‌‌واری مێژویی لێکەوتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، حەنان بۆحرانی پوور سەرپەرشتی شاندی پشکنینەکانی ئەم دەڤەرە وتی: ڕووباری سیروان له‌‌‌ ئەم دەڤەرەی کە لێکۆڵینەوەی  تێدا کراوە، لە دوو لقەوە سەرچاوەی گرتووە کە لە باکوور و باکووری ڕۆژئاواوە بە ناو داوێنی بەرزاییەکانی چیای کۆساڵان و لە باکووری ڕۆژهەڵات و باشوورەوە بە ناو داوێنی بەرزاییەکانی شاهۆدا تێدەپەڕێت. ئەم دوو لقە لە دوای ئەوەی کە پێکگەیشتن ڕووباری سیروان پێکدێنن. ناوبراو زیادیشی کرد: لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە شوێنەوار ناسییەکان لە دەڤەری بەنداوی داریان و لە دەوروبەری ئەم بەنداوە، هەشت شوێنەوار، بریتی لە قەڵای سڵێن، گۆڕستانی ئیسلامی قەڵای سڵێن ، تەپەی پاسگا، گۆڕستانی گوندی نوین، دەڤەری گوندی عەباس ئاوا، گۆڕستانی وشکە دەشت دۆزراونەتەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

میت له ڕێگای‌ گرێ سپییه‌‌‌وه‌‌‌ داعش پڕچه‌‌‌ک ئه‌‌‌کات 

شایه‌‌‌دحاڵێک که ئه‌‌‌ندامی داعش بووه‌‌‌ و ‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌کانی YPG/YPJ به‌‌‌دیل گیراوه‌‌‌،‌ هاوکاری سه‌‌‌ربازی نێوان تورکیا و داعش له‌‌‌ سنووری گرێ سپی ئاشکرا ده‌‌‌کات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، یه‌‌‌کێک له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) له میانه‌‌‌ی ئۆپراسیۆنی گرێ سپی له‌‌‌ لایه‌‌‌ن یه‌‌‌کینه‌‌‌کانی پاراستنی گه‌‌‌ل (YPG) و یه‌‌‌کینه‌‌‌کانی پاراستنی ژنان (YPJ) ‌دیل گیرابوو، له‌‌‌ هاوکاری حکوومه‌‌‌تی تورکیا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ داعش هه‌‌‌واڵی دا. م.هـ. له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی سووریایی داعش که‌‌‌ له‌‌‌ ئێستادا له‌‌‌ کوردستانی سووریا زندانییه‌‌‌، له‌‌‌ دانپێدانه‌‌‌کانیدا هاوکارییه‌‌‌کانی نێوان داعش و ده‌‌‌زگای هه‌‌‌واڵگری نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی تورکیا (میت) له‌‌‌ سنووری نێوان گرێ سپی و ئاقچه‌‌‌ قه‌‌‌ڵا له‌‌‌ پارێزگای ئۆرفای خسته‌‌‌ڕوو. م.‌هـ. وتی: میت چه‌‌‌ک و ته‌‌‌قه‌‌‌مه‌‌‌نییه‌‌‌کان بۆ ئه‌‌‌وان ده‌‌‌هێننه‌‌‌ سنووره‌‌‌کان و ئامبۆڵانسه‌‌‌کانی تورکیاش برینداره‌‌‌کانی داعشیان بۆ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌کانی تورکیا ده‌‌‌گواسته‌‌‌وه‌‌‌. ناوبراو هەر وەها وتی که‌‌‌ یارمه‌‌‌تییه سه‌‌‌ربازییه‌‌‌‌کانی حکوومه‌‌‌تی تورکیا زۆر جار له‌‌‌ژێر‌ ناوی یارمه‌‌‌تی‌ مرۆڤدۆستانه‌‌‌ ده‌‌‌نێردران و له‌‌‌ چه‌‌‌ندین لوڕی که‌‌‌ له‌‌‌ ڕووکه‌‌‌شدا که‌‌‌لوپه‌‌‌لی خواردنی تێدابوو، ده‌‌‌گه‌‌‌یشته‌‌‌ ده‌‌‌ستی ئه‌‌‌وان و  زۆرجار ئه‌‌‌م لوڕییانه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ ناوی ڕێکخراوی خێرخوازانه‌‌‌ که‌‌‌ IHH ناوی لێده‌‌‌برێت، ڕه‌‌‌وانه‌‌‌ ده‌‌‌کران.

 

 

 

 

 

 

 

 

کوژرانی 5 پاسداریتری رژێمی ئاخوندی لە سووریە

پێنج پاسداریتری رژێمی ئاخوندی لە سووریە کوژران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، هەواڵدەری فارسی سەر بە سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندی رۆژی سێشەممە 5ی خەزەڵوەری 1394، کوژرانی 5 پاسداریتری ئەو گرووپەی لە سووریە راگەیاند. بە پیچی ئەم راپۆرتە، پێنج پاسداری رژێمی ئاخوندی کە بۆ شەر کردن لەگەڵ نەیارانی بەشارئەسەد رۆیشتوونەتە ئەو وڵاتە بە ناوەکانی، پاسدار محەمەد رەزا عەسکەری، خەڵکی خۆرەمشار، ئەبوزەر ئەمجەدیان، خەلچکی کرماشان، جەبار عێراقی، خەڵکی خووزستان، مۆسلم نەسر و خانعەلی یۆسفی خەڵکی ئەفغانستان و دانیشتووی جەهرۆم لە پارێزگای حەلەب کوژراون.

 

 

 

 

 

 

 

 

جۆزف دانفۆرد: رژێمی ئاخوندی 2 هەزار هێزی نیزامی لە سووریە هەیە

ژنراڵ جۆزف دانفۆرد سەرۆکی ستادی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا رایگەیاند کە، رژێمی ئاخوندی 2 هەزار هێزی نیزامی لە وڵاتی سووریەدا هەیە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ژنراڵ جۆزف رۆژی سێشەممە 5ی خەزەڵوەری 1394، لە کۆبوونەوەی کومیتەی هێزە چەکدارەکانی سەنای ئەمریکا وتی، رژێمی ئاخوندی 2 هەزار هێزی نیزامی لە سووریەدا هەیە و لەکەر  بوونی ئەو هێزانە لەو ولاتەدا هۆشداری دا. بە پێی ئەم راپۆرتە، ژنراڵ جۆزف لەمەر دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی لە عێراقیش وتی، رژێمی ئاخوندی هەوزار کەس لە هێزەکانی رەوانەی ئەو وڵاتە کردووە.

 

 

 

 

 

 

 

 

هۆشداری لەمەر پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران

راپۆرتنێری مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران ڕەخنەی توندی لە رژێمی ئاخوندی ئێران گرت بەهۆی زیادبوونی سزاکانی لەسێدارەدان لەو وڵاتەدا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،  ئەحمەد شەهید راپۆرتنێری تایبەتی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، رێژەی لە سێدارەدانەکانی ساڵی رابردوو لە ئێران هەمووانی نیگەران کرد چونکە گەیشتە ٧٥٣ حاڵەت، کەچی ئەمساڵ رژێمی ئاخوندی ئێران ئەو ژمارەیەی زیادکردووە و گەیاندوویەتە هەزار حاڵەتی لەسێدارەدان. هەر وەها شەهید لە ڕاپۆرتەکەیدا وتی رژێمی ئاخوندی ئێران بەپێی ڕێژەی دانیشتوانی لە پێشەوەی ئەو وڵاتانەیە کە سزای لەسێدارەدا ئەنجام دەدەن. جێگەی باسە کە تەنها لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٦٩٤ کەسی لە سێدارەداوە و بە دەیان کەسی تریش چاوەڕێی هەمان چارەنوسن. ئاماژەی بەوەش کردووە، لە زۆربەی بڕیارەکان بۆ ئەنجامدانی سزای لەسێدارەدان پێشێلکردنێکی زەقی یاسا نێودەوڵەتییەکانی تێدا بەدیدەکرێت. بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ، لە ساڵی ٢٠ ٠ ٥ تاوەکو ئێستا نزیکەی پێنج هەزار کەس لە ئێران لە سێدارە دراون.


9 ساڵ و 24 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 6ی خەزەڵوەری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 6ی خەزەڵوەری 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران