بەرێز بابەشێخ حسێنی سکرتێری گشتی بە یاوەری شاندێکی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەشداری لە رێورەسمی ناشتن و پرسەی مامۆستا عەزیز محەممەد سکرتێری
رۆژی پێنج شەممە 11ی جۆزەردانی 1396 بەرێز بابەشێخ حسێنی سکرتێری گشتی بە یاوەری شاندێکی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەشداری لە رێورەسمی ناشتن و پرسەی مامۆستا عەزیز محەممەد سکرتێری پێشوو حیزبی شیوعی و کەسایەتی ناوداری کوردستان کرد.
سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە لە رێورەسمێکدا تەرمی مامۆستا عەزیز محەممەد لە گۆرستانی شەهیدانی حیزبی شیوعی لە ناوئاپۆرای جەماوەر کوردستان و بەشێکی بەرچاو لە هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان ئەسپەردەی خاک کرا. لە رێورەسمەکەدا پەیامی رێزدار کاک بابەشێخ حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات درا بە بەرێوەبەرانی رێورەسمەکە.
جێگەی باسە دوانێوەرۆی هەمان رۆژ شاندێکی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات پێکهاتوو لە بەرێزان ، رێبوار حسینی و کامیل نورانی فەرد لە پرسەی بەرێز عەزیز محەممەد لە مزگەوتی جەلیل خەیات بەشدارییان کرد و دووبارە پرسە و سەرەخۆشی سازمانی خەباتیان بە ئەندامانی رێبەرایەتی حیزبی شیوعی گەیاند.