محەممەد نەزەری زیندانیی سیاسیی کورد 24 ساڵ زیندانی بەبێ مەرخەسی تێپەراند و پێ دەنێتە 25مین ساڵی زیندانی بوونی.
محەممەد نەزەری زیندانیی سیاسیی کورد 24 ساڵ زیندانی بەبێ مەرخەسی تێپەراند و پێ دەنێتە 25مین ساڵی زیندانی بوونی.
محەممەد نەزەری ٩ی جۆزەردانی ١٣٧٣ لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی سپای ئەبوزەر لە بۆکان دەسبەسەر و لەو کاتەوە هەتا ئێستا لە زیندانەکانی ورمێ و ڕەجایی شاری کەرەج دەسبەسەرە.
ماڵپەری هەنگاو لەپێوەند بەو بەندکراوە کوردە دەنووسێ: ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن دەزگای ”قەزایی”ی ئێرانەوە سزای ئێعدامی بەسەردا سەپا کە دواتر حوکمەکەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەم کرایەوە.
ناوبراو لە ماوەی ٢٤ ساڵی ڕابردوودا لە هەر چەشنە مەرەخەسییەک بێبەش بووە.
بە وتەی محەممەد نەزەری ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ پێش بە ئازادبوونی مەرجداری دەگرێت و ساڵی ڕابردوو بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک ڕوو لە دەزگای ”قەزایی” ئێران نووسیبووی، ئەمە جێگای داخە دەزگای ”قەزایی”ی ئێران بووەتە دەستەمۆی مەئموورێک