پوورە فاتیمەی قادری خێزانی حاجی مەحمودی بڵەسەن کە یەکێک بوو لە دڵسۆزانی رێبەری و پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، کۆچی دوایی کرد
رۆژی چوارشەممە 10ی جۆزەردانی 1396، پوورە فاتیمەی قادری خێزانی حاجی مەحمودی بڵەسەن کە یەکێک بوو لە دڵسۆزانی رێبەری و پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، کۆچی دوایی کرد. بەرێز بابەشێخی حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەو بۆنەوە پەیامی هاوخەمی بۆ خانەوادەی بەرێزی حاجی مەحمود و کەس و کار بڵاو کردۆتەوە. کە ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی بەرێزیانە:
خانەوادەی حاجی محمودی بڵەسەن و خزمانی پورە فاتم، سەرەخۆشیتان پێ رادەگەێنم بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەو خاتوونە دڵسۆزو رەنج دیتوە کە تەواوی تەمەنی لە دەردو ئازاردا بردەسەرو بە بەردەوامی غەم خۆرو دڵسۆزی مامۆستا سەید جەلال و سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و من بوو. لە غەم و پەژارەتاندا خۆم بە شەریک دەزانم و پرۆشم بۆ کۆچی دوایی ئەو خاتوونە بەرێزو دڵسۆزەو حەسرەتی ئەوە دەخۆم کە نەمتوانی جارێکی دیکە بە دیاری شاد بمەوە.
جێگەی بەهشتی بەرین بێ و خوای گەورە سەبرتان بداتێ.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی