کاک بابەشێخی حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی عەزیز محەمەد سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعی و تێکۆشەر دێرینی گەلەکەمان
پەیامی هاوخەمی بەرێز سکرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی کوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد
کاک بابەشێخی حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی عەزیز محەمەد سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعی و تێکۆشەر دێرینی گەلەکەمان لە پەیامێکدا هاوخەمی لەگەڵ حیزبی شیوعی و خانەوادەی کۆچ کردوو دەربڕیوە.
دەقی پەیامەکەی کاک بابەشێخ بۆ حیزبی شیوعی و خانەوادەی مامۆستا عەزیز محەمەد:
بەرێزان حیزبی شیوعی کوردستان
خانەوادەی بەرێز عەزیز محەممەد
بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک عەزیز محەممەد، کەسایەتی نیشتمانپەروەرو ئازادیخوازی گەلی کوردو سیاسەتمەداری خۆشناو و ناسراو، سەرەخۆشی تان پێرادەگەێنم و هاوبەشی پەژارەتانم. کاک عەزیز محەممەد کەسایەتێکی تێکۆشەر بوو کە خزمەتی بەرچاوی بە گەلی کورد کردو لە مێژووی خەباتی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان ئەستێرەیەکی درەوشاوە بوو کە لە مەودای کاری شۆرشگێرانەی شوێنەواری بەرچاوی لەدوای خۆی بەجێهیشت.
بێگومان کۆچی دوایی ئەو کەسایەتیە شۆڕشگێرە، خەسارەتێکی گەورەیە بۆ گەلی کورد و حیزبی شیوعی کوردستان.
هومێدوارم دوایین پەژارەی ئێوەی بەرێز بێ وخودای گەورە سەبری کەس وکاری بدات.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخی حسێنی