هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم لە چەند حەوتووی دوایی دا، سێ هاووڵاتیی شاری بانەیان دەسبەسەر کردووە
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم لە چەند حەوتووی دوایی دا، سێ هاووڵاتیی شاری بانەیان دەسبەسەر کردووە.
بە پێی هەواڵەکان ناوی ئه و سێ هاووڵاتیە بەم شێوەیە:
عەتا عەزیزی، رەفێق پزیشکی، خەڵکی دێی ”نجێ”، ڕەسووڵ تاژانی، خەڵکی ”تاژان”
بەپێی زیانیاریەکان، پاش تێپەڕبوونی دوو حەوتوو لە دەسبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییانە هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە شوێن و هۆکاری دەسبەسەرکرانیان، بێئاکام ماوەتەوە.
هەتا ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکرانیان روون نیە بەڵام ماڵپەری ”هەنگاو” هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییانەی ”هاوکاریی حیزبە کوردییەکان” ڕاگەیاندووە