هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پیلانی رژیم بۆ تێکدانی دیموگرافیای شارە کوردەکان لە کوردستانی ئێران

پیلانی رژیم بۆ تێکدانی دیموگرافیای شارە کوردەکان لە کوردستانی ئێران

هەر وەکو دیارە لە کوردستانی ئێران چەندین شار هەن کە بەشێکی حاشاهەڵنەگرن لە جوگرافیایی کوردستان، پێکهاتەی ئەم شارانە چەندین ئاین و نەتەوەو کەلتوری جیا لە خۆ دەگ

 

شۆرش حاجی

هەر وەکو دیارە لە کوردستانی ئێران چەندین شار هەن کە بەشێکی حاشاهەڵنەگرن لە جوگرافیایی کوردستان، پێکهاتەی ئەم شارانە چەندین ئاین و نەتەوەو کەلتوری جیا لە خۆ دەگرێ، کە ڕژیمی ئاخوندی بەدرێژایی دەسەڵاتی نەگریسی خۆی هەوڵی تێکدان و ئاژاوەگێریی و دوبەرەکی بەبیانووی مەزهەب و نەتەوە و زمان لەم شارانە داوە بونمونە دوو شاری دیاری وەکو ورمێ و نەغەدە کە سەرەکیترین پێکهاتەکانی ئەم شارانە کوردو ئازەرین زور جار بەهۆی ڕشتنی تۆی نفاقو دوبەرەکی لەلایەن ڕژیمی ئاخوندیەوە خەڵکی ئەم شارانە توشی ناخوشی و سەرلێشیواوی بونەو تەنانەت هێندێک جار گەشتوتە حاڵەتی خوێن ڕشتنی خەڵکی سفیل و بێگوناح بەدەستی یەکتر زۆر جار بە کەڵک وەرگرتن لە جیاوازی مزهەیی وەکو شیعەو سونە توانیویەتی ئەو هەلە بقۆزێتەوە و توی دوبەرەکی بڕێژێت لەونێوەندەدا زۆرترین زەرەرو زیان بشکی خەڵکی بێتاوانی کوردە بووە. بونمونە بێکارکردنی بەئەنقەست و بەرنامەداڕێژراو مەجبورکردنیان بۆ کۆچکردنی ئیجباری بۆ شارەکانی تری ئێران بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان وە لە بەرانبەردا بە کەڵک وەرگرتن لەخەڵکی غەیری کورد لەم شارانەدا بەبیانوی کاربەدەستو کارمەندی ئیدارەکان وە هەروەها بەبیانوی دابینکردنی ئەمنیەت و جێگیر کردنیان لە دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی وەکو سوپا و نەهادی بەسیج و ... هەوڵی تێکدانی دیمگرافیای ئەم شارانەیان داوە تەنانەت زۆرجار لە شانۆی هەڵبژاردنەکاندا کە هێندێ ئەکتەری کورد لەدارو دە ستە و پەیوەندی خۆیانن بەقەولی خۆیان ڕەدی سەڵاحیەت دەکرێن و خەڵکی کوردی ئەم شارانە بەبیانوی مۆری هەڵبژاردن لە سەر شناسنامەکانیان مەجبور بەدەنگدان بەغەیری خەڵکی کوردبن

mso-fareast-font-family:"Times New Roman";mso-ansi-language:EN-US;mso-fareast-language:
EN-US;mso-bidi-language:AR-SA">پێویستە دانیشتوانی ئەم شارانە بەبێ گوێدانە جیاوازیەکان و پیلانە جیاجیاکانی ڕژیمی ئاخوندی، بەڕوحێکی هاوشاری و برایانە و بە تەبایی و یەک دەنگی بژین. لەو پێوەندەدا ئێمە وەکو سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پێمان وایە کە دانیشتوانی ئەو شارانەی خاوەن چەند پێکهاتەی جیاوازن بەبێ هیچ جیاکاریەک بە شێوەی بەرابەر و برایانە پێکەوە بژین و بەردەوام هەوڵمان بۆ پوچەڵکردنەوەی پیلانەکانی رژێمی ئاخوندی لەم شارانەدا  داوەو دەیکەین وە هەر لەو بارەوە، لە ناو ریزەکانی سازمانی خەباتدا پێشمەرگەو کادری غەیرە کوردی دانیشتوی کوردستانی ئێران هەبوە بەبێ جیاوازی چاویان لێ کراوە، هەڵبەت دەبێت ئاماژە بەمە بدەم پێویستمان بە کاری زیاترەو دەبێ ماندو نەناسانە هەیە بۆ ئەوەی خەڵکی ئەم شار و ناوچانە ئاگادارو وشیار بکەینەوە تا رژێمی ئاخوندی نەتوانێت چیتر پیلانەکانی جێبەجێ بکات و بەر بە تێکدانی دیموگڕافیای ئەم شارانە کە بەشێکی دانەبڕاوە لە  کوردستانی ئێران بگرین


7 ساڵ و 5 مانگ و 18 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پیلانی رژیم بۆ تێکدانی دیموگرافیای شارە کوردەکان لە کوردستانی ئێران

پیلانی رژیم بۆ تێکدانی دیموگرافیای شارە کوردەکان لە کوردستانی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران