کامیل نورانی فەرد
... لە دەفتەری خامنەییەوە چۆنیەتی رێکەوتنەکە دارێژرابوو، بەڵام ئەوەی کە بۆ چی درا بە مەجلیس یەکەم هەم وەک پرۆسەیێکی رۆاڵەتی بۆ پیشاندانی سەرچاوە بوونی دەزگای یاسادانان و دووهەمیش بۆ ئەوەی کە خامنەیی باری قورسی جامی ژەهری ئەتۆمی لەسەر خۆی کەم بکاتەوە و ئەو شکستە گەورەیە تەنیا لەسەر ناوی ئەو تۆمار نەکرێ. بەڵام وەک چاوەروان دەکرا ئەو بابەتەش بوو بە هۆکارێک بۆ پێکداهەڵپرژانی باڵەکانی رژیم و ساڵحی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ناوکەیی ئێران لە کاتی خوێندنەوەی راپۆرتی بەرجام دا لەلایەن دەستەو تاقمە توندرەوەکانەوە درایە بەر هێرش و پێی ووترا کە گۆری بۆ هەڵدەکەندرێ و سیمانی بەسەر دا دەکرێ. رۆژانە ئەو هێرشانە لەسەر میدیاکانی ناوخۆیی سەر بە باڵەکانی رژیم دووبارە دەبێتەوە و کێشەکان تەنیا لەدەوری بەرنامەی ناوکەیی دا نەماوەتەوە و باڵی رەفسەنجانی روحانی لە ئێستا دا ئامادەکاریی بۆ ئەوە دەکەن کە بەستێن بۆ پاشەکشەێکی تر لەبار بکەن کە ئەویش سیاسەتی لە مێژنەی دەستێوەردان لە وەلاتانی تر و پشتیوانی لە ترۆریسمە و بە ئاشکرا باسی ئەوە دکەن کە رێکەوتننامەی ئەتۆمی بە بێ وەلانانی ئەو سیاسەتە بێ ئاکام دەمێنێتەوە. ئەو باڵە هەموو هەولێکی خۆیان خستۆتە گەر بۆ ئەوەی بەستین٠Ž بۆ ئەو جامی ژەهرەش خۆش بکەن و لەبەرانبەریش دا باڵی توندرەو و سەر بە سوپای پاسداران و خامنەیی پەرچەکرداری خۆیان دەست پێکردووە و لەو چوارچێوەیەدا، راگەیاندنی ئاشکرای کوژراوەکانیان لە سوریا و لێدوانە توندەکانیان لە ژێر ناوی وێستان لەبەرانبەر زێدەخوازییەکانی عەرەبستانی سەعوودی دەست پێکردووە. لە ئێستا دا شەرێکی گەرم لەو پێوەندییەدا بوونی هەیە. لە لایێک باری قورسی تەحریمەکان کە دواجار سەری دەسەڵاتدارانی رژیمی بۆ قبووڵی داواکانی جیهانی بۆ دەست هەڵگرتن لە چەکی ناوکەیی نەوی کرد بە بێ دەست هەڵگرتن لە سیاسەتی پشتیوانی لە ترۆریسم و دەستێوەردان لەناوچەکە هیچ واتایێکی نابێ و شکست دەخوات و لە لایێکی تریشەوە ئەگەر یەکێک لە پایەکانی کورسی نیزامی ئاخوندی بەرنامەی ئەتۆمی بووبێ و ئێستا بە شکانی ئەو پایەیە پێگەی رژیم لەق بووە ئەوە بێگومان پایەیێکی تری ئەو کورسیە سیاسەتی هەمیشەیی ٠Žدەستێوەردان لەناوچەکە و پشتیوانی لە ترۆریسم و ناردنی ئینقلاب بۆ دەرەوە بووە و بە شکانی ئەو پایەیەش ئەوەندەی تر پێگەی ئاخوندان لە هەموو ئاستەکاندا لاواز دەبێت.
بێگومان ئەو چارەنووسە پێش بێنی بۆ کراو بوو و پێویستە لە رۆژان و مانگەکانی داهاتوو چاوەروانی قوڵتر بوونەوەی کێشە و شەری باڵەکانی رژیم لەسەر ئەو تەوەر بین و ببینین ئاکامی شەری گورگەکان بەرەو دەست هەڵگرتن لە زێدەخوازییەکانی ناوچەیی و پشتیوانی ترۆریسمی رژیم کۆتایی دێ یان خود رێگەیێک بۆ دەرباز بوون لەو قەیرانە قووڵەی بەردەم دەسەلاتداران و شەخسی خامنەیی بوونی هەیە. ئەوەی جێگەی گومانی لەسەر نییە ئەوەیە کە ئەم سات و کاتانە دژوارترین کات و ساتی تەمەنی دەسەڵاتدارانی ئاخوندییە و بچووکترین هەڵە ئەنجامی قەرەبوونەکراوەی بۆ ئاخوندان بەدوا دا دەبێ.