رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بڵاوی کردەوە: رێکخراوی زانیاری ناوەندی ئەمریکا، مایکل دی ئەندریا بەرپرسێکی بە ئەزموون لە بارەی بەرنگاربوونەوەی ترۆریزمی وەک بەرێوەبەری
خەباتمێدیا: رۆژی هەینی 12ی جۆزەردانی 1396، رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بڵاوی کردەوە: رێکخراوی زانیاری ناوەندی ئەمریکا، مایکل دی ئەندریا بەرپرسێکی بە ئەزموون لە بارەی بەرنگاربوونەوەی ترۆریزمی وەک بەرێوەبەری نوێی ئیدارەی لێکۆڵینەوە بۆ کاروباری ئێران دیاری کرد.
بەپێی راپۆرتی نیۆیۆرک تایمز مایکل دی ئەندریا پێشتر بەرپرسی راوەدوونانی ئوسامە بن لادەن و هەروەها بەرنامەی فرۆکە بێ فرۆکەوانەکان بۆ بە ئامانج کردنی تاقمە چەکدارەکان بووە. ئەو هەنگاوە نیشانەی هەڵوێستی توندتری حکومەتی دۆناڵد ترامپ لە بەرامبەر رژێمی ئێرانە.
هەندێ لە سەرچاوەکان دەڵەن ناوبراو لە کردەی کوشتنی عیماد موغنیە سەرکردەی حیزبوڵای لوبنان دەوری سەرەکی هەبووە.