سەربازێکی کوردی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی حیفازەتی ئیتلاعاتی رژیم لە شنۆ دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە
سەربازێکی کوردی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی حیفازەتی ئیتلاعاتی رژیم لە شنۆ دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا هێزەکانی ئیتلاعاتی سەر بە حیفازەتی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی رژێک سەربازێکی کوردیان بە ناوی تاهیر خورشیدی 21 ساڵەی خەڵکی شنۆیان دەست بەسەر کرد.
ئەو هێزانەی رژێم بە بیانووی جاسووسی و ئاشکرا کردنی سڕی نهێنی سپای پاسداران ئەو سەربازەیان گرتووە. دەگوترێ ناوبراو لە بەشی کۆمپیوتەری حیفازەتی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شنۆ دا کاری کردووە.
وێرای بەدواداچوونی بەردەوامی خانەوادەی ئەو سەربازە بۆ ئاگادار بوون لە دۆخ و چارەنووسی کورەکەیان، هێزە ئیتلاعاتیەکان هیچ وەڵامێکیان لەبارەی چارەنووس و شوێنی راگرتنی تاهیری خورشیدی نەداوەتەوە