لە کۆتایی شەوی شەممە 13ی جۆزەردان، ماشینێک چەندین کەسی لەسەر پردی لەندەن کردبە ژێرەوە و ئەو کەسانەی لە ناو ماشینەکەدا بوون بە چەقۆ هێرشیان کردوەتە سەر خەڵک. پۆلیس ئەو رووداوانەی بە کردەوە تیرۆریستی ناوبردوە.
پۆلیسی لەندەن لە راپۆرتە سەرەتاییەکانی دوای رووداوەکانی لەندەن گوتوویەتی لەو بروایەدایە کە هێرشەکانی لەندەن لەلایەن سێ هێرشبەرەوە ئەنجام دراوە. بەپێی ئەو راپۆرتە هەر سێ هێرشبەرەکە لەلایەن پۆلیسەوە کوژراون.
بە پێی راپۆرتەکەی پۆلیس جوێ لەو سێ هێرشبەرە شەش کەس لە هاووڵاتیانیش گیانیان لە دەست داوە. بەشی تەندروستی لەندەنی پێتەختی بریتانیا وتوویەتی 48 بریندار رەوانەی نەخۆشخانەکان کراوە.
پۆلیسی لەندەن چەند سەعات دوای رووداوەکە گوتی هێرشبەرەکان شتێکی وەک چلیسقەی تەقینەوەیان لەبەردا بووە کە ئەسڵی نەبوون.
هەواڵدەری رۆیتێریش لە زمانی شاهیدانەوە بڵاوی کردەوە کە هێرشبەرەکان بە چەقۆ هێرشیان کردۆتە سەر خەڵکی سەر شەقام و بارەکانی ناوچەی "بارومارکێت