پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

خامنەیی لەسەر گۆڕی خومەینی: ئێمە لە بەدیی هێنانی دادی کۆمەلایەتی لە دواین

خامنەیی لەسەر گۆڕی خومەینی: ئێمە لە بەدیی هێنانی دادی کۆمەلایەتی لە دواین

رۆژی یەکشەممە 14ی جۆزەردانی 1396، خامنەیی وەلی فەقیهی رژێم کە بەبۆنەی یادی مردنی خومەینی لە سەر گۆری ناوبراو ئامادەبوو وتارێکی بەو بۆنەوە دا.

رۆژی یەکشەممە 14ی جۆزەردانی 1396، خامنەیی وەلی فەقیهی رژێم کە بەبۆنەی یادی مردنی خومەینی لە سەر گۆری ناوبراو ئامادەبوو وتارێکی بەو بۆنەوە دا.


وەلی فەقیهی رژێم لە دوای ئەوەی وەک هەمیشە باسێکی لە ئیمامی جینایەتکاریان کردو بەسەریدا هەڵگووت، لەبارەی پێشکەوتنی بزوتنەوەی دادخوازی کوشتاری 67 دژ کردەوەی نیشان دا و وتی: لەم دواییانەدا لە رێگەی هەندێ لە بلیندگۆکان و خاوەن بلیندگۆکان، دەیەیی 60 دەکەنە ئامانج. پێشنیار دەکەم بە کەسانێک کە بیر دەکەنەوە و ورد دەبنەوەو لە پێوەند بە دەیەی 60 بریار دەدەن جێگەی شەهید و تاوانبار نەگۆڕێ.


ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا وتی: هەر چەند ئێمە لە وەدیی هێنانی هەندێ لە دروشمەکان لە دواین، لە پێوەند بە دادی کۆمەڵایەتی لە دواین، لەبارەی جێبەجێ کردنی هێ،دێ لە بنەما و پایەکان دوا کەوتووین.


خامنەیی لە کاتێکدا دەسەڵاتی دواکەوتووی ئاخوندی بە شۆرشگێڕی پێناسە دەکرد رۆحانی و تاقمەکەی لە پێوەندی بە هێڵی سازان کردە ئامانج و گوتی: دەبیستم جاروبار هێندێک لە بەرامبەر دروشمەکانی ئینقلاب ناو پێناسەی ئەقڵانیەت باس دەکەن، وەک بڵەی ئەقڵانیەت خاڵی بەرامبەری شۆرشگی٠ڕیە، نا ئەوە هەڵەیە ئەقڵانیەتی دروستیش لە شۆرشگێڕیدایە. شۆرشگێڕی بەناوی توندئاژۆیی و زێدەخوازی، توندرەوی و ئەو قسەکانە وەلا مەنێن. سازانیش نرخی دەوێ، کۆسپ و تەگەرە ئەگەر ئەقڵانی بێ کۆشپ و تەگەرە ئەگەر بەرامبەر بە لۆژیک بێ ئەگەر باوەر بەخۆ بوونی لەگەڵ بێ نرخەکەی زۆر کەمترە لە نرخی سازان. ئێمە ئەوەمان لە هەڵسووکەوتەکانی ئەو چەند ساڵەی دوایی بینی کاتێ ئێوە تا ئەو ئەندازەش پاشەکشێتان کرد، دیسان قسەیەکی نوێ دێننە گۆڕێ.


ناوبراو هەر لەو پێوەندەدا درێژەی بە قسەکانی دا: بەرپرسانی وەلات رازی کردنی زلهێزە خۆسەپێنەکان نەکەنە ئامانجی خۆیان.


خامنەیی لە ترسی کاریگەریەکانی لێکترازانی ناوخۆی دەسەڵاتبەو رووی دەرەوەدا وریایی بە رۆحانی دا: لە بابەتە نێودەوڵەتیەکاندا دەبێ یەک دەنگ لە وەڵات ببیسترێ، هەموو بەرپرسانی بەرێزی وەلات سەرنج بەو بابەتە بدەن، بەرووی بابەتە گرینگە جیهانیەکان دەبێ یەک دەنگ لە ناوخۆی وەلاتەوە ببیسترێ.


وەلی فەقیهی رژێم لە دوای ئەوانە باسێکی لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی رژێم کرد و لە دوای دووبارەکردنەوەی ژمارە و رەقەمە بەرزەکان و قسە تیکراریەکان کە بەشداری نیشانەی تەئیدی نیزامە، لەبارەی ئاکامی شانۆی هەڵبژاردنەکان گوتی: شۆرای بەرێزی چاودێری (نیگابان) دروستی هەلبژاردنەکەی راگەیاند هەر چەند رایانگەیاند و راپۆرتیش بە ئێمە گەیشتبوو کە سەپێچی کراوە، دەبێ بەدواداچوون بۆ ئەو سەرپێچیانە بکرێ، هەر چەند ئەو سەرپێچیانە کاریگەری لەسەر ئاکامی هەڵبژاردنەکان نەبووە و نابێ، بەڵام هەرچی بێ سەرپێچی سەرپێچیە و تایبەت بە کۆماری ئیسلامی نیە، بەرپرسان دەبێ بە جیددی بەدواداچوون بۆ ئەو سەرپێچیانە بکەن، سەرپێچیکاران دیاری بکەن بۆ ئەوەی ئەو جۆرە سەرپێچیانە لە هەڵبژاردنی ئێمەدا کە ئێمە هەڵبژاردنگەلێکی ئەو میلەتەمان لە پێشە لە هەڵبژاردنە جیاجیاکاندا ئەو سەرپێچیانە نەمێنێ و ئێمە ئەو سەرپصێچیانەمان نەبێ.


هەروەها ناوبراو وێرای ترس  و دڵەراوکێ لە دووبارە بوونەوەی راپەرینی 88 بەبێ ئەوەی پیرۆزبایی لە براوەی شانۆی هەڵبژاردنە بکات، رۆحانی و دار و دەستەکەی بە کەم جیکەڵدان و باندەکەی خۆی بە بە جیکەڵدان داناو گوتی: هێندێ هەن کە ئەگەر بیشی بەنەوە لە بابەتێکدا، کەم هەڵگر و کەم جیکەڵدانی نیشان دەدەن، ئەوانەشی سەرکەوتوو نەبون خۆراگریان نیشان دا بەپێچەوانەی ساڵی 88 کە ئەو کێشانەیان بۆ وەڵات دروست کرد.


 


خامنەیی هەروەها بە نیگەرانی لە دۆخی ناوچەکە و گۆشەگیری زیاتری رژیم گوتی: دژمنانی ئێمە بێکار نین... دژمن لە کەمینە.


7 ساڵ و 5 مانگ و 16 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خامنەیی لەسەر گۆڕی خومەینی: ئێمە لە بەدیی هێنانی دادی کۆمەلایەتی لە دواین

خامنەیی لەسەر گۆڕی خومەینی: ئێمە لە بەدیی هێنانی دادی کۆمەلایەتی لە دواین

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران