پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

چەند وەڵاتی عەرەبی پێوەندیەکانی خۆیان لەگەڵ قەتەر راگرت

چەند وەڵاتی عەرەبی پێوەندیەکانی خۆیان لەگەڵ قەتەر راگرت
دەنگی خەباتی کوردستان

چەندین وەڵاتی عەرەبی و ئیسلامی رایانگەیاند کە بەهۆی پشتیوانی لە ترۆریزم پێوەندیەکانی خۆیان لەگەڵ وەڵاتی قەتەر راگرتووە.

بەپێی هەواڵەکان سەرلەبەیانی رۆژی دوو شەممە 15ی جۆزەردان، وەلاتانی بەحرەین، عەرەبستان، میسر و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی هاوکات رایانگەیاند کە پێوەندیەکانی خۆیان لەگەڵ قەتەر بەهۆی پشتیوانی ئەو وەلاتە لە تیرۆریزم یان پارێزگاری لە ئاسایشی نەتەوەیی خۆیان، راگرتووە.

بەحرین لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند کە ئەو وەلاتە هەموو پێوەندیەکی دەریایی و هەوایی خۆی لەگەڵ قەتەر راگرتووە و 14 رۆژ ماوەی بۆ چوونەدەرەوەی هاووڵاتیانی قەتەر داناوە.

هاوکات عەرەبستان، میسر و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بیانیەی هاوشێوەیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوی عەرەبستاندا هاتووە: ئەو وەلاتە پێوەندی خۆی هەموو رێگەی ئاوی، زەوینی و هەوایی لەگەڵ قەتەر رادەگرێ. ئەو وەلاتە هەروەها داوای لە هێزەکانی قەتەر کردوە کە هاوپەیمانی عەرەبی لە شەری یەمەن بچنەدەر.

ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دیپلۆماتەکانی قەتەر بە پشتیوانی، دابین کردنی سەرچاوەی دارایی و نزیکی لەگەڵ ترۆریزم، دواکەوتوویی و توندئاژۆیی، تۆمەتبار کرد و مۆڵەتی 48 سەعاتی پێدان کە ئەو وەڵاتە جێبێڵن.

وەزارەتی دەرەوەی میسریش رایگەیاند بە هۆی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی تێکڕای رێگە هەوایی و دەریاییەکانی خۆی بە رووی هاتووچوی هاتووچۆی قەتەر دادەخا.

قاهیرە دەوڵەتی قەتەری بە هاوکاری و پشتیوانی لە ئیخوان ئەلمسلمین تۆمەتبار کردوە.

لە دوای ئەوە وەلاتانە چەند وەڵاتی دیکەی وەک لیبی، مالاوی و یەمەنیش چوونە پاڵ هەڵوێستەکەی عەرەبستان و پێوەندیەکانی خۆیان لەگەڵ قەتەر داخست.

دەوڵەتی یەمەن رایگەیاند بە هۆی هاوکاری تاقمە چەکدارەکانی شیعەی حوسی پێوەندیەکانی خۆی لەگەڵ قەتەر رادەگرێ.

 

بریاری وەستاندنی پێوەندی ئەو وەلاتانە لەگەڵ قەتەر لە کاتێکدایە کە چەند رۆژ لەوە پێش ئەمیری قەتەر لە وتووێژێکی تەلەفونی لەگەڵ ئاخوند حەسەنی روحانی سەرۆک کۆماری رژێمی ئێران، لەسەر پەرپێدانی هاوکاری لەگەڵ رژێم پێداگری کردبوو.


7 ساڵ و 5 مانگ و 15 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چەند وەڵاتی عەرەبی پێوەندیەکانی خۆیان لەگەڵ قەتەر راگرت

چەند وەڵاتی عەرەبی پێوەندیەکانی خۆیان لەگەڵ قەتەر راگرت

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران