: یونیسێف رایگەیاند لە موسڵ نزیک بە 100 هەزار منداڵ لە دۆخێکی پر مەترسی و جەنگی دا دەژین.
یونیسێف لە رۆژی دووشەممە 15ی جۆزەردان راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: لە موسڵ نزیک بە 100 هەزار منداڵ لە دۆخێکی مەترسیداردا دەژین هەروەها لەبەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە گروپی ترۆریستی داعش منداڵان وەک سپەری مرۆیی بە کار دێنێ. هەروەها ژمارەیەکی دیکە لە منداڵان لە شەری نێوان هێزە حکومەتیەکان و چەکدارە ئیسلامیەکاندا گیریان خواردووە.
لەو راگەیەندراوەدا هاتووە کە ژمارەیەک لە منداڵان مەجبور کراون لە شەرەکاندا بەشداری بکەن.
یونیسێف تەئکیدی کردۆتەوە کە هەندێ لە راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە بە توندبوونی شەرەکانی موسڵ ژمارەیەک لە منداڵان لە کاتی خۆدەربازکردن لە ناوچەکە کوژراون.
ئەو رێکخراوە هەروەها خوازیاری راگرتنی پۆمبارانی قوتابخانەکان، نەخۆشخانەکان، جێ ژیانی خەڵک و بنکەکانی گەیاندنی ئاو لە موسل بوو.
|