لە سنووری پیرانشار دوو کۆڵبەری کورد بە دەسترێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئێران بریندار بوون.
لە سنووری پیرانشار دوو کۆڵبەری کورد بە دەسترێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئێران بریندار بوون.
رۆژی یەکشەممە 14ی جۆزەردانی 1396، لە سەرسنووری پیرانشار دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە داگیرکەرەکانی رژیم بریندار بوون.
یەکێک لەو کۆڵبەرانە ناوی مەلا بریتە 34 ساڵە و خەڵکی دێی بریتەی سەر بە ناوچەی سەردەشت راگەیەندراوە.
شایانە باسە هێزە سەرکوتگەرەکان لە دوای دەسترێژ لەو کۆڵبەرانە وازیان نەهێناوە، بەڵکوو دەستیان بەسەر کەل و پەلەکانیشیاندا گرتووە.