رۆلەی فیداکاری گەلن ،
تیشکی ئەستێرەی دەم ئاسۆ و،
درکەی بەیانی دەم کەلن .
سپێدەی رۆژی رزگارین ،
شنەی شەماڵی بەختیارین .
پەنای جوتیار و رەنجدەرن ،
شۆڕشگێڕ و تێکۆشەرن .
بزەی سەرلێوی مناڵن ،
پەپولەی هەست و خەیاڵن.
نەسیمی سوبحی ئاواتن ،
مامۆستای وانەی خەباتن .
ئەوینداری گەل و هۆزن ،
هێما و نیشانەی پیرۆزن .
سوڵتانی ولاتی عەشقن .
بۆ گەل سەرقافڵە و سەرمەشقن.
سەریان بەرزە وەکو ،سەرتوون،،
بەنرخن وەک زێڕ و ئاڵتوون .
باڵا بڵند وەک ،، وەزەنێ ،،
هیچ هێزێک هەڵیان ناکەنێ .
،،بەردەکل چاوی بۆ رشتوون ،
،،ئاوەسپی روخساری شوشتوون
،، قەڵا رەش ،، بۆیان رەش پۆشە ،، کەژەڕێ دڵ بە پەرۆشە.
ئەویندارانی چاوەڕێ هێشتاش هەروا چاوەڕوانن ،
بە رۆژ لە رێ و بانی جاران ،
شەو لە ئاسمانێ دەڕوانن .
ئەستێرەی دڵدار دەدوێنن ،
دڵگیراون ، سەربەهەش و مل بە کوێنن
ئەوانە کێن واپیرۆزن ؟!
خۆشەویستی گەل و هۆزن ؟!.
مایەی شانازی خێزانن ،
تاجی سەری کوردستانن ؟!.
ئەوانە پۆلە شەهیدی ساوانن .
فیدای گەل و نیشتمانن !.
خوێنیان رژا بۆ رزگاری ،
بۆ سڕینەوەی هەژاری .
بۆ وەی وڵاتیان رزگاربێ ،
کێشەی نەتەوەیان چار بێ !
حەوتەوانەکەی ئاسمانن ،
حەوت شەهیدەکەی ،،ساوانن،، .
سڵاو لەو گیانە پاکانە ،
رۆڵەی بە وەفا و تاقانە .
ئەو حەوت ئەستێرە گەشانە ،
بریتین لەم شەهیدانە :
غەزالی شۆڕە سواری کورد .
قادری خاوەن دەست و برد .
هەڵمەتی خاوەن مژی و بیر .
کاکە زاهیری ئازا و ژیر .
تاهیر بەوری بە هەو و تاو .
ئەحمەدی گەنج و تازە لاو .
لە بۆ کورد رشتیان خوێنی گەش
سڵاو لە گیانی حەمە ڕەش .
ڕیبوار حوسەینی