نیکی هێلی نوێنەری ئەمریکا لە کۆمەڵی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە نابێ پێشێلکەرانی مافی مرۆڤ ئەندامی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بن.
رۆژی سێ شەممە 16ی جۆزەردانی 1396، لە سی و پێنجەمین کۆری گشتی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێوی سوییس وتی: پێشێلکەرانی مافی مرۆڤ نابێ ئەندامی شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بن.
ناوبراو لەگەڵ پێداگری لەسەر ئەوەی ئەو ئەنجومەنە جێگەی وەڵاتانی مەدەنی و کەسانێکە کە رێز لە مافی مرۆڤ دەگرن، گوتی: وەڵات گەلێکی وەک وێنزوییلا کە مافی مرۆڤ لەبەر چاو ناگرن، دەبێ خۆبەخشانە لەو ئەنجومەنە بچنە دەر.
نیکی هێلی لە وتارێکدا لە واشینگتۆن پۆست، رژێمی ئێرانی لە خراپترین پێشێلکەرانی مافی مرۆڤ ناوبرد و نووسی: ئەنجومەنی مافی مرۆڤ تەنیا 7 بریارنامەی دژ بە رژێمی ئێران پەسەند کردووە، لە کاتێکدا ئەو رژێمە پێشوونەیەکی مەترسیداری لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤدا هەیە