بەندکراوێکی سیاسی کورد بەناوی وەحید نەبیزادە، 9 ساڵە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ کەس و کارەکەی بێ بەش کراوە.
بەندکراوێکی سیاسی کورد بەناوی وەحید نەبیزادە، 9 ساڵە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ کەس و کارەکەی بێ بەش کراوە.
وەحید نەبیزادە کوڕی زوبەیر، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سەڵماسە، لەساڵی ١٣٨٧ی خۆریەوە دەستگیر و لە ساڵی ١٣٨٨ وە لە گرتووخانەی زەنجان راگیراوە و کە ئەوە بۆ ماوەی 9 ساڵە لە مافی بینین و دیداری خانەوادەکەی بێ بەش کراوە.
ناوەندی دیموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان لەوبارەیەوە نووسیویەتی کە ئەو زیندانییە تەمەن ٣٤ ساڵە لەلایەن دەزگای قەزایی رژێمی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئەو رژیمە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە و دواتر ئەو حوکمە بۆ ٢٥ ساڵ مانەوە لە زیندان کەم کراوەتەوە.
وەحید نەبیزادە خەڵکی گوندی “گوڵ ئەدەم” سەر بە شاری سەڵماسەوە ماوەی ٩ ساڵە بە بێ یەک ڕۆژ مرەخەسی لە گرتووخانەی زەنجان ڕاگیراوە