بەپیی ئەو ئامارانەی کە لەلایەن پرۆژەی جیهانی کۆربنەوە بلاو کراونەتەوە نیشانی دەدەن کە رژیمی ئاخوندی حەوتەمین ولاتی پیسکەری هەوایە لە جیهاندا.
بەپیی ئەو ئامارانەی کە لەلایەن پرۆژەی جیهانی کۆربنەوە بلاو کراونەتەوە نیشانی دەدەن کە رژیمی ئاخوندی حەوتەمین ولاتی پیسکەری هەوایە لە جیهاندا. بەپیی ئەو خشتەیە کە لەلایەن پرۆژەی جیهانی کۆربنەوە لە 15 ی جۆزەردانی 1396 بلاو کرایەوە سەبارەت بە ولاتانی پیسکەری ژینگە و هەواوە، ولاتی ئێران لەدوای ولاتانی چین، ئامریکا، هند، روسیە، ژاپۆن، ئاڵمان جێی گرتووە. ئەوەش بە بوونی جیاوازیەکی گەورە و بنەڕەتیە کە ئەو ولاتانە بەهۆی چالاکی پیشەسازیەوە دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی گازی گوڵخانەیی، بەڵام ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندی بەهۆی بەکارهینانی نا پیویستی سووتەمەنی ژێر زەویی و هەروەها بڵاوکردنەوەی گاز لە مەیدانەکانی نەوت و گاز لە پلەی حەوتەمی جیهانیدایە لەروی بڵاو کردنەوەی گازی گولخانەیی لە هەوادا. جێی باسە کە سالی رابردوو سازمانی بیهداشتی جیهانی ئاماریکی لەسەر 10 شاری پیس بووی جیهان ئامادە کرد کە بەپیی بلاوکراوەی راپورتی ئەو سازمانە ئەهواز لە پلەی یەکەمی پیسترین شاری جیهان جێی گرتووە. لەنێوان ئەو 10 ولاتە پیسەی جیهان، سنە و کرماشان و یاسوجیش بوونیان هەبوو. ئەوە لەکاتیکدایە کە عەلی ئەکبەری سیاری جیگری وەزارەتی بیهداشتی دەوڵەتی روحانی لە سالی 1393 بلاوی کردبۆوە کە لە ماوەی هەر یەک سەعات جارێک دو نەفەر گیان دەدەن بەهوی پیس بوونی هەواوە.