لە هێرشێکی چەکداری دا بۆ سەر مەجلیسی رژێم و گۆری خومەینی 12 کوژراو و 42 برینداری لێ کەوتەوە.
لە هێرشێکی چەکداری دا بۆ سەر مەجلیسی رژێم و گۆری خومەینی 12 کوژراو و 42 برینداری لێ کەوتەوە.
هەواڵدەریەکانی رژێم رایانگەیاند کە سەر لەبەیانی رۆژی چوارشەممە 17ی جۆزەردان نزیک بە سەعاتی 10 دوو هێرشی جیا بۆ سەر مەجلیسی رژێم و گۆری خومەینی دەستی پێ کرد و نزیک بە سەعات 15 لە دوای کوژراو برینداری 54 کەس کۆتایی هات.
بە پێی وتەی پاسدار حوسێن زولفەقاری جێگری ئاسایشی وەزیری ناوخۆی رژێم چوارکەس بە جلی ژنانەوە لە دەرگای بینای سەردان و دیداری نوێنەرانی مەجلیس چوونەتە ژوورەوەو تەقەی لە پاسەوانەکان کردوە.
هاوکات پیرحوسێن کولیوەند سەرپەرستی فریکەوتنی (ئوژانس)ی رژیم وتی کە لە هێرشەکانی سەر مەجلیس و گۆری خومەینی دا 12 کەس کوژراو 42 کەسیش بریندار بوون.
لە دوای هێرشەکان تاقمی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارەتی خۆی لە هێرشەکانی تاران لە ئەستۆ گرت.
|