یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

رۆژی جیهانی ژینگەو باسێک لە سەر دۆخی ژینگەی ئێران و کوردستان

رۆژی جیهانی ژینگەو باسێک لە سەر دۆخی ژینگەی ئێران و کوردستان

پێنجی ژون رۆژی نێونەتەوەیی ژینگەیە، بەم بۆنەوە لە زۆر شوێنی جیهان چالاکان و ژینگە پارێزان بەچالاکی جیاجیا هەموو هەوڵی خۆیان دەخەنە گەر بۆ ئەوەی رەوشی ژینگەی ناو

عەلی بارامی

پێنجی ژون رۆژی نێونەتەوەیی ژینگەیە، بەم بۆنەوە لە زۆر شوێنی جیهان چالاکان و ژینگە پارێزان بەچالاکی جیاجیا هەموو هەوڵی خۆیان دەخەنە گەر بۆ ئەوەی رەوشی ژینگەی ناوچەکانی خۆیان و ئەو هەڕەشانەی لە سەر ژینگە هەیە بخەنەروو.

لەگەڵ ئەوەی چەندین رێکەوتنی جیهانی بۆ پاراستنی ژینگە و کەم کردنەوەی مەترسیەکان هەیە، بەڵام وەک راپۆرتەکان نیشانی دەدەن رەوشی ژینگەی سەر زەوی هەتا دێ خراپتر دەبێ.

 لە وەڵاتی ئێرانیش رەوشی ژینگە مەترسیدارە، و رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو خراپی زیاتر دەچێ، قەیرانی ئاو، خۆڵبارین، ووشک بوونی دەریاچەکان و لە ناوچوونی دارستانەکان لەو بابەتە سەرەکیانەن کە ژینگەی ئێران بە دەستیەوە دەناڵێنێ. قەیرانی ئاو کە یەکێکە لە گەورەترین قەیرانە ژینگەییەکانی ئێرانە، دەگەرێتەوە بۆ بەفیرۆدانی رێژەیەکی زۆری ئاو لەلایەن هاووڵاتیان، کەرتی کشت و کاڵ و پیس بوونی زیاتر لە 80 لەسەدی ئاوی رووبارەکان، ووشک بوونی ژمارەیەکی زۆر لە دەریاچە و رووبارەکان، سازکردنی رێژەیەکی زۆر بەنداو کە دەبنە هۆی تێکدانی سەرچاوە ئاوییەکان و بوون بە هەڵم، بەرنامەی بیناسازی و شارسازی زیاد لەحەد و نەبوونی بەرنامەی دروست بۆ ئاو و ئاوەرۆی شارەکان، بەکارهێنانی ئاوی ژێرزەوی. کە لەگەڵ ئەم وێرانکاریانەدا رژێم هیچ بەرنامەیەکی بۆ چارەسەری کێشەو گرفتەکان لە کەرتی ئاودا نیە. 

بیس بوونی هەوا یەکێکی دیکە لە قەیرانە جیددیەکانە کە مەترسی بۆ سەر ژیان و ژینگە دروست کردوە، 23 پارێزگای ئێران گیرۆدەی خۆڵبارین بوون، بەتایبەت لە شارە گەورەکانی وەڵاتی ئێران پیس بوونی هەوا کاریگەری لە سەر ژیانی 35 بۆ 40 ملوێن کەس هەیە. ساڵانە تەنیا لە شاری تاران 44 هەزار کەس بەهۆی پیس بوونی هەواوە دەمرن. یەکێ لە بەرپرسانی رژێم رایگەیاند کە مەترسیەکانی پیس بوونی هەوا لە تاران زیاترە لە بومەلەرزەی حەوت ریشتەری. لە دانیشتووانی شارەکانی سنە و کرماشان لە ساڵدا 256 رۆژ هەوای پیس هەڵدەمژن. ئەوە لە حاڵێکدا شارەکانی باشووری ئێران بەتایبەت ئەهواز خۆڵبارین مەترسی جیددی بۆ سەر ژیانی خەڵک دروست کردوە.

بەرپرسانی رژێم وەک زۆر بابەتی دیکە بۆ ئەم مەترسیەش نەک هیچ پلان و بەرنامەیەکی ریشەییان جێ بەجێ نەکردوە کە کاریگەری هەبێ لەسەر پاکبوونەوەی هەوای شار و ناوچەکانی ئێران هەبێ، بەڵکو ئێران لە پلەی حەوتەمی جیهانە بۆ پیس کردنی هەوا، ئەویش نەک لە بەر پیشەسازی پێشکەوتوو یان بوونی کارگە و کارخانەی زەبەلاح لەو وەڵاتە بەڵکوو لەبەر زێدەرۆیی لە بەکارهێنانی سووتەمەنی فوسیلی (بەردینە) لە کەرتی نەوت و گازدا.

ووشک بوونی دەریاچەکان، بە دیاری کراوی گۆلی ورمێ، کە گەورەترین گۆلی ئێرانەو ووشکبوونی کاریگەری زۆری دەبێ لەسەر تێکچوونی ژینگەی ناوچەکەدا. بەرزبوونەوەی رێژەی حەشیمەت لە پارێزگاکانی ورمێ و کوردستان و ئازەربایجانی رۆژهەڵات، پەرەسەندنی کشت و کاڵی ئاوی. دروست کردنی بەنداوی زۆر لەسەر ئەو رووبارانەی دەرژێنە گۆلی ورمێ، بەکارهێنانی ئاوی ژێرزەوی لەو هۆ دیار و بەرچاوانەن کە تووێژەران پەنجەی دەخەنە سەر لە بابەت وشکبوونی گۆلی ورمێ. 

دارستانەکانی بەڕووی زاگرۆس کە لە پان و بەرینترین دارستانەکانی ئێرانن و رێژەیەکی زۆر پەلەوەر و بوونەوەری جۆراوجۆری لە خۆ گرتووە، ساڵانە بەشێوەیەکی بێ رەحمانە دەبێتە قوربانی ئاگر و بەرەوڕووی مەترسیەکی گەورە بوونەتەوە، هەر لەسەرەتای هاوینی ئەو ساڵەوە تا ئێستا پانتاییەکی زۆری دارستانەکانی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان و کوردستان لە ئاگردا سووتاون، بە پێی قسەی خەڵکی ئەو ناوچانە ناوەندە پێوەندیدارەکانی رژێم لە پێوەند بە مەهار و کونترۆڵ کردنی ئاگرەکان هیچ هەوڵێکی ئەوتۆ نادەن و خەڵکی گوند و شارەکان بە کەل و پەلی سادە و سەرەتایی هەوڵی کوژانەوەی ئاگرەکان دەدەن. بۆیە هەمیشە ئەو گومانە لە ناوەندە ئەمنیەتی و سەربازیەکانی رژیم دەکرێ کە ئاگردان و سووتانی دارستانەکانی کوردستانی ئێران پیلانی ئەو ناوەندانە بێ.

هەر وەک شارەزایان ئیشارەی پێ دەدەن پاراستنی دارستانەکان کاریگەری دەبێ لەسەر پاراستنی خاک و ئاو، و سووتانیشی هەرەشەیەکی جیددیە بۆ ژینگەی ئەو ناوچانە. 

لە کۆتایی دا دەبێ ئەوە بوترێ کە حکومەت چەندە بەرپرسە لە ئەمنیەتی سەروماڵی هاوڵاتی و بەرپرسە لە خزمەتگوزاری راستەوخۆ، ئەوندەو بگرە زیاتریش بەرپرسە لە ژینگە، وە بۆ پاراستنی ژینگە دەبێ پلان و بەرنامەی تایبەتی هەبێ، بەداخەوە رژێمی ئێران لەگەڵ ئەوەی بەسەر وەلاتێکی پڕ پیت دا حوکم دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەی لە هەموو بارێک مەترسی بۆ سەر ژیانی سیاسی و کۆمەلایەتی خەڵکی ئەو وەلاتە دروست کردوە، هاوکات لە ماوەی 39 ساڵی دەسەڵاتی ئەو رژێمە ژینگەی ئێران بە گشتی و کوردستان بەتایبەتی بەرەو فەناچوون بردووە. لێردایە ئەرکی تاک بە تاکی دانیشتوانی ئەو وەڵاتەیە کە پارێزگاری لە ژینگەی وەڵاتی خۆیان بکەن و بەچالاکی و هەوڵ خۆیان دامودەزگانی ئەو حکومەتە نابەرپرسە لە ئاوردانەوە و راگرتنی سیاسەتی زێدەرۆیی و نا ستاندارد لە بەکارهێنانی ئاو و بەنداو سازکردن، زێدەرۆیی لە بەکارهێنانی سوتەمەنی فوسیلی، پاراستنی دارستانەکان کاری جیددی بکات و لە سیاسەتە هەڵەکانی بەرامبەر بە ژینگە پاشەکشە بکات.


 


7 ساڵ و 5 مانگ و 17 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رۆژی جیهانی ژینگەو باسێک لە سەر دۆخی ژینگەی ئێران و کوردستان

رۆژی جیهانی ژینگەو باسێک لە سەر دۆخی ژینگەی ئێران و کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران