هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

رژیمی ئێران پەلەقاژەیەتی بۆ مانەوەی لەناوچەکە

رژیمی ئێران پەلەقاژەیەتی بۆ مانەوەی لەناوچەکە

رۆژی چوارشەممە 17 جۆزەردان، بینای مەجلیس و گۆری خومەینی و یەک دوو شوێن لە لایەن کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو هێرشیان کرایە سەر و لە ئەنجام دا کۆمەڵێک کەس بریندار و

کامیل نوورانی فەرد

رۆژی چوارشەممە 17 جۆزەردان، بینای مەجلیس و گۆری خومەینی و یەک دوو شوێن لە لایەن کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو هێرشیان کرایە سەر و لە ئەنجام دا کۆمەڵێک کەس بریندار و کوژران و دەوترێ‌ ژمارەیێک لە و هێرشبەرانەش دەستبەسەر کراون. هێشتا کۆتایی بە هێرشەکە نەهاتبوو کە داعش بە رەسمی بەرپرسیارەتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ و وێنەکانی ئەو هێرشەشی لە تەلەویزیۆنەکەی گۆاستەوە. 

رۆاڵەتی رووداوەکە قوربانی بوونی دسەلاتی ئاخوندیمان پێشان دەدا و ئاسایی بوونی ئەو هێرشەی داعشیش وەک زۆربەی وەڵاتانێک کە هێرشی کردوونەتە سەر لەو ماوەیە دا دەردەخات و دەکرێ‌ بوترێ‌ بەڵێ‌ هەروەک پێشتریش لە گرتەیێکی ویدیویی داعش هەرەشەی لەئێران کرد و وەک زنجیرە هێرشەکانی داعش لە وەلاتانی جیهان نۆرەی رژیمی ئێرانیش گەیشت و دواجار رژیمی ئێران راگەێنێ‌ کە وەڵاتێکی قوربانی تیرۆرە و ئامانجە درێژماوەکانی لە ناوچەکە بباتە پێشەوە. 

بەڵام لایەنی حەقیقەت و شاراوەی رووداوەکە شتی ترمان بۆ دەردەخات و پێمان دەڵێ کە ئەو رووداوانە سیناریۆێکن کە لە لایەن خودی دەسەڵاتەوە بە رێکەوتن لەگەڵ داعش رێکی خستوون. 

پێش هەموو شتێک داعش هیچ هاندەرێکی نییە و ناشتوانێ‌ لە هەڵومەرجێک دا کە ئاوابوونی خۆری دەسەلاتەکانی چاوەروان دەکرێ‌ بێت هێرش بکاتە سەر رژیمی ئێران.   هێرشێکی لەم چەشنە لە هەڵوێستی بەهێزیەوە دەکرێ‌ نەک ئەوەی لە کاتی لەناوچوون و ئاوا بوونی تەمەنی حکوومەتەکەی. هەل و مەرجی داعش بە جۆرێکە کە ئێستا پێویستی بە هاوکاریی و پشتیوانی وەڵاتێکە بۆ ئەوەی سەرکردەکانی وەک ئەبووبەکر بەغدادی بۆ دالدە بدات یان لە رێگەی چەک و تەقەمەنی پشتیوانیان بێ. رژیمی ئێران بە درێ٠‘ژایی مێژوو دەستی بالای هەبووە لە داڵدەدانی سەرکردەکان تالیبان و ئەلقاعیدە و ئیخوان ولموسلمین، بۆیە دەکرێ‌ یەکێک لە مەرجەکانی ئەو سات و سەودایەی ئێران و داعش هاوکاری رژیم لەوچوارچێوەیە دا بێ. 

ئێران بە چەندین هۆ پێویستی بە هێرش و ئاڵوزییەکی ئەمنیەتی و ترۆریستی لەمجۆرە هەبوو کە لە پەیامەکانی هەم روو لەناوخو و هەم روو لە دەرەوە کەڵک وەربگرێ‌. 

یەکێک لە ئامانجەکانی روو لەناوخویە و لەرێگەی ئەو ئاڵوزییە هەم کۆتایی بە شەری پەرەگرتووی نێوان بالاکانی رژیم لەدوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکان دێنێ‌ و هەروەها بە توندکردنی رەوشی ئەمنی و سەپاندنی کەشێکی ئەمنی پولیسی دەست دەکات بە کپ کردنی دەنگە نارازییەکان  کە لەکاتی هەڵبژاردنەکان یەکجار بەرزتر و شیواتر دەبیستران. 

لەلایێکی دیکەوە رژیم شەری مانەوەی لە ناوچەکە دا دەکات و هەروەک دەبیندرێ‌ رۆژئاوا و ئەمریکا بە تایبەتی بە نیسبەت بوونی شەرئەنگێزانەی رژیم لە ئاستی ناوچەکە و بە تایبەتی لە وەلاتی سوریا یەکجار نیگەرانن و هەولێکی جیددی هەیە بۆ بڕینەوەی دەستی رژیمی ئێران لەناوچەکە و لەئێستاشدا هاوپەیمانەتیەکی عەرەبی جیهانی لە دژی بوونی رژیمی ئێران لەناوچەکە وەک ئەکتەرێکی شەرخواز و پشتیوانی ترۆریزم و بشێویی دروستکەر لە ئارادایە. 

رژیمی ئێران لە رێگەی ئەو هیرشەدا دەیهەوێ‌ بڵێ کە بوونی ئەو لە گەمە سیاسیەکانی ناوچەکە زەرورییە و خوشی وەڵاتێکی قوربانی ترۆریزمە و پێویستە بۆ پاراستنی خۆی لە شەری ترۆر لەناوچەکەدا بوونی هەبێ و هاوکاتیش ئەو چربوونەوەیەی فشارەکان لە لایەن دەوڵەتی ترامپ  بۆ سەر خۆی بە چەشنێک کەم بکاتەوە و بیرورای گشتی بەدروست کردنی سیمایێکی قوربانی بە لارێدا ببات. 

ئەوەی کە رژیمی ئێران چەندە دەتوانێ‌ لەرێگەی ئەو سیناریۆیە پێگەی خۆی لەناوچەکە قایم بکات و بەردەوام بێ لەسەر سیاسیەتە ترۆریست پەروەرییەکانی پێویستە چاوەروانی دژکردەوەکان لە لایەنی بەرانبەر بین و بزانین کە فشارەکان لەسەر دەسەڵات کەم دەبنەوە یان بە قووەتی خویان دەمێننەوە.


7 ساڵ و 5 مانگ و 14 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رژیمی ئێران پەلەقاژەیەتی بۆ مانەوەی لەناوچەکە

رژیمی ئێران پەلەقاژەیەتی بۆ مانەوەی لەناوچەکە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران