هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە ترمیناڵی شاری بانە کچێک دەگرن.
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە ترمیناڵی شاری بانە کچێک دەگرن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، پێشنیوەرۆی رۆژی چوارشەممە 17ی جۆزەردانی 1396، هێزە سەرکوتگەرەکان لە دوا گەمارۆدانی ترمیناڵی موسافربەریی ئەو شارە کچێکی تەمەن بیست ساڵان دەگرن و بۆ شوێنێکی نادیاری دەبەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو بابەتەی پشت راست کردوەو رایگەیاند کە کچەکە دوای ئەوەی بلیتی ئوتوبوس دەکرێ ماوەیەک لەوێ دەمێنێتەوە بەڵام لەدوای ئەوەی بلیتی ئوتوبوسەکە دەداتەوەو بە نیاز دەبێ بە ئۆتومبیلی سواری سەفەری سنە بکات کە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەوری دەگیرێ و لەگەڵ خۆیانی دەبەن.
بەپێی قسە شاهیدان هێزەکانی رژێم رێگەیان بە کەس نەداوە وێنە یان فیلم لەو رووداوە بگرن و وەک دەگوترێ کامێرای چاودێری ترمیناڵەکەش٠Šان کوژاندۆتەوە.
تا ئێستا روون نیە ئەو کچە کوردە لەسەر چی گیراوەو تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەبارەی ناونیشانی ئەو کچە هیچ زانیاریەک بە دەست نەگەیشتووە، بەڵام ئەوانەی لە شوێنەکە ئامادەبوون وتوویانە خەڵکی لای پاوە یان جوانرۆ بووە