سێ‌شه‌مه 

13 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

خامنەیی: لە شکستە کاتیەکان هیچ کات نائومید نەبن

خامنەیی: لە شکستە کاتیەکان هیچ کات نائومید نەبن

خامنەیی وەلی فەقیهی رژیمی دیکتاتۆری ئێران لە شکستە کاتیەکان هیچ کات نائومید نەبن، ئەگەر قەرار بوو بەهۆی شکستەکان یان زەربە خواردنەکان نا ئومید بین،

 


 


 


 


 


 


 خامنەیی وەلی فەقیهی رژیمی دیکتاتۆری ئێران لە شکستە کاتیەکان هیچ کات نائومید نەبن، ئەگەر قەرار بوو بەهۆی شکستەکان یان زەربە خواردنەکان نا ئومید بین، دەبوو لە کاتی خەبات یان شەری داسەپاودا نائومید بووینایە. بە نائومیدی ناکرێ سەرکەوتن بە دەست بێنین.


رۆژژی چوار شەممە 17ی جۆزەردانی 96، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک بەناو خوێندکار ئەو قسانەی هێنایە گۆڕێ.


خامنەیی لە بەشێک لە قسەکانی دا نیگەرانی خۆی لە دوورکەوتنە و داوەرینی هێزەکانی بەهۆیی شکستە یەک لە دوای یەکەکان و گۆشەگیری ناوچەیی و جیهانی رژیمەوە وتی: لە شکستی کاتی هیچ کات نائومید نەبن. ئەگەر بریار بوو بەهۆی شکستەکان و زەربەخواردنەوە نائومید بین دەبوو لە کاتی خەبات یان شەری داسەپاودا نائومید بوینایە. بە نائومیدی سەرکەوتن وەدەست نایە.


ناوبراو هەر لەو پێوەندەدا لەگەڵ ئەوەی پێداگری لەوە دەکردەوە کە دژمن ووشەگەلی "سودی نیە"، "ناتوانن" و "هیچ کارێکتان لە دەست نایە" دەکاتە وێردی سەر زمان، زیادی کرد: بەداخەوە هەندێ لە ناوخۆ هەر ئەو بیرۆکەی کە دژمن دەیهەوێ لە کۆمەڵگەدا بڵاو بێـتەوە، لە قسەکان، لە رۆژنامەکان و فەزای مەجازی، بە دەنگێکی بەرز دووبارە دەکەنەوە.


وەلی فەقیه هەروەها ئیشارەی بە بێزاری خوێندکاران لە رژێم کرد و داماوانە گوتی: خوێندکاران لە رووداوە جیاجیا تاڵ و شیرینەکاندا دەوری بەرچاویان هەبێ و وەک تەماشاگەر نەبن. و لە جێگەیەکی دیکەی قسەکانی بەو قسە دڵەراوکێی دوبارەی دەربری: ناوەندە خوێندکاریەکان بە ئومێدەواریەوە بمێننەوە و ئومێد لە زانستگاکاندا بڵاو بکەنەوە و رێگە نەدەن نائومیدی باڵ بکێشێ بەسەر رەوشەکەدا.


 


رێبەری دواکەتووی رژیم لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا بابەتی بەڵگەنامەی 2030 هێنا بەرباس و بە توانجەوە هێرشی کردە سەر ئاخود رۆحانی و گوتی: هێندێک دەڵێن ئێمە لەم بارەدا سەرنجی خۆمان داوەو وتوومانە ئەو بەشەمان قەبووڵ نیە. ئێستا بابەت و برگەی پێچەوانەی ئیسلامیش لە بەڵگەنامەدا هەیە و کەسانێک پێیان وایە ئێمە لەو پێوەندەدا راپۆرتی دروستمان وەرنەگرتوە، تێگەیشتنێکی دروست نیە، بە پێکەنینەوە، ئێرە کۆماری ئیسلامیە، بۆچی دەبێ چەند کەس یان رێکخراوی نەتەوەکان، سیستەمی پەروەردەی ئێمە بنووسن


 


7 ساڵ و 5 مانگ و 25 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خامنەیی: لە شکستە کاتیەکان هیچ کات نائومید نەبن

خامنەیی: لە شکستە کاتیەکان هیچ کات نائومید نەبن

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران