ئیتلاعاتی کرماشان فشاری بۆ بنەماڵەی چالاکێکی سیاسی هێناوە
ئەندامانی بنەماڵەیەکی کورد لە کرماشان، هەموو رۆژێک بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات دەکرێن. بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا، بنەماڵەی "ئیحسان فەتاحی" چالاکی نەتەوەیی ـ مەزهەبی، لەم ڕۆژانەی دواییدا کەوتوونەتە ژێر فشار و هەڕەشەی هێزە ئەمنیەتییەکانەوە. بانگهێشت کردنی باوک و برای ئیحسانی تەمەن ٢٥ ساڵ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان، لێپێچینەوە و ئازار و ئەزیەتی لەگەڵ بووە و لە نوێترین حاڵەتیدا، دوێنێ بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیتلاعات کراونەتەوە. ئیحسان فەتاحی پێشتر بە هۆی دەستبەسەر بوونە بەردەوامەکانی، بە ناچار لە خاکەلێوەی ئەمساڵدا وڵاتی ئێرانی بەجێهێشتووە. ڕاپۆرتی گەیشتوو باس لەوە دەکات کە هەڵسوکەوتی نەشیاو لەگەڵ ئەم بنەماڵەیە، لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا زیاتر بۆتەوە و ناوەندە ئەمنیەتییەکان خوازیاری گەڕاندنەوەی ئیحسان بۆ ئێرانن. هەروەها هێزە ئەمنیەتییەکان هەڕەشەیان کردووە کە برایەکی فەرمانبەری ئەم چالاکە سیاسییە کوردە، لە سەر کارەکەی دەردەکەن.پووشپەڕی ئەمساڵ، مەئموورەکانی ئیتلاعاتی کرماشان چوونەتە ماڵی براکەی ئیحسان و بە بیانووی پەیوەندی لەگەڵ ئیحسان، دەستبەسەر و زیندانیان کردووە.ئیحسان فەتاحی دەرچووی زانکۆی کارەبا و هەروەها ئەدەبیاتی عەرەب و فیقهی شافێعییە و خاوەنی چەندین کتێبە.
کۆبوونەوەی نارەزایەتی خوێندکارانی شارەکانی ئیلام، سنە و قۆروە
لە شارەکانی ئیلام، سنە و قۆروە چەندین کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە لایەن خوێندکارانەوە بەرێوە چوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەر لە بەیانی رۆژی چوارشەممە 6ی خەزەڵوەری 1394، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی ئازادی باختەر لە ئیلام لە نارەزایەتی بە خراب بوونی بارودۆخی خواردن و شوێنی مانەوەیان لە شەقامی مێهدییەی ئەو شارە کۆبوونەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، هەر لە رۆژی چوارشەممەدا، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی ماد لە شاری سنە لە نارەزایەتی بە نالەبار بوونی بارودۆخی سرویسی هاتووچۆیان لە مەیدانی سۆهرەوردی ئەو شارە کۆبوونەوەی نارەزایەتییان وەرێخست. جێگەی باسە کە لە شاری قۆروەش کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی پەیام نووری ئەو شارە لە نارەزایەتی بە خراب بوونی بارودۆخی پۆلەکانی خوێندن و رووخانی بەشێک لە سەقفی پۆلەکان لە وەرزی باران و سەرمادا لە شەقامی چەمرانی ئەو شارە کۆبوونەوەی نارەزایەتییان ساز کرد.
گۆلی ورمێ به‌هۆی که‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانه‌وه وشک بوو
ڕاوێژکاری ڕێکخراوی ژینگه‌پارێزی ئێران وتی: به‌داخه‌وه ده‌وڵه‌تی رۆحانی ته‌نیا یه‌ک که‌سی بۆ ڕێکخراوی ژینگه‌پارێزی ئێران دیاری کردووه و هیچ کارێکی گونجاوی له‌مباره‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دوکتۆر ئیسماعیل که‌هرۆم رایگەیاند، ڕێکخراوی ژینگه‌پارێزی چه‌ندین ساڵی به‌رده‌وامه بۆ بڕه‌وپێدانی چالاکییه‌کانی خۆیان و بۆ ئه‌وه‌ش پێویستیان به بودجه و ئیمکاناتی تایبه‌ت هه‌یه که ده‌وڵه‌ت له ئاست ئه‌م داوایه که‌مته‌رخه‌م بووه. ڕاوێژکاری ڕێکخراوی ژینگه‌پارێزی ئێران به ئاماژه به‌وه‌ی که له سه‌رانسه‌ری ئێران زیاتر له 2700 که‌س وه‌کوو ژینگه‌پارێز چالاکی ده‌که‌ن، ڕوونیشی کرده‌وه: به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ک له‌م که‌سانه به‌هۆی کێشه و گرفته‌وه ناتوانن له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆیان ئاماده‌بن. ناوبراو به ڕه‌خنه له چالاکی شۆرا و شاره‌وانی شار ڕایگه‌یاند: زرێبار زیندووه چونکه خه‌ڵک داخوازی زیندووبوونی ئه‌م دهریاچهن و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت چاره‌نووسی وه‌کوو ده‌ریاچه‌ی ورمێ نه‌بێت، ده‌بێ زیاتر له ڕابردوو یارمه‌تییه‌کانی خه‌ڵک به‌کار بێنین. ناوبراو هەر وەها له بارودۆخی دروست کردنی به‌نداو له ئێران وتی: بۆچی ده‌بێ ده‌وڵه‌ت به‌دوای چالاکییه‌وه بێت که نه هه‌ر سوودی بۆ خه‌ڵک و ژینگه نییه به‌ڵکوو زیانیشی هه‌یه، مه‌گه‌ر له ده‌ریاچه‌ی ورمێ زیاتر له 36 به‌نداو دروست نه‌کرا و پاش ئه‌وه‌ش 4 به‌نداوی دیکه‌ش نیوه‌کاره ماوه‌ته‌وه.
مه‌رگی گوماناوی 2000 باڵنده له هاوێری ده‌ریاچه‌ی ورمێ
نێزیک به 2 هه‌زار باڵنده له جۆره‌کانی په‌له‌وه‌ری بچووک له نێزیکی ده‌ریاچه‌ی ورمێ به شێوه‌ی نائاسایی و گوماناوی له‌ناوچوون. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، له 15 ڕۆژی ڕابردوو له گۆمێک له نێزیکی ده‌ریاچه‌ی ورمێ چه‌ندین جۆر باڵنده به هۆکاری نادیار لهناودهچهن. به‌رپرسی ئیداره‌ی گشتی ژینگه‌پارێزی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕۆژی(سێشه‌ممه/ 5ی گه‌ڵاڕێزان) وێڕای پشتڕاست کردنی ئه‌م هه‌واڵه وتی: تا ئێستا 2000 جۆر باڵنده‌ی بچووک له‌م ناوچه‌یه له‌ناوچوون. به‌رپرسی ئیداره‌ی گشتی ژینگه‌پارێزی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا زیادی کرد: لێکۆڵینه‌وه ئه‌نجام دراوه‌کان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو که مه‌رگی باڵنده‌کان به‌هۆی ئانفۆڵانزای باڵنده‌وه نه‌بووه.
بوونی 4500 ژنی گیرۆدەبووی مادەی هۆشبەر لە ورمێ
ئالوودە بوونی ژنان بە مادەی هۆشبەر لە ئاستی پارێزگای ورمێ‌دا گەیشتووەتە حاڵەتی قەیران و ئامارەکان باس لە زیاد بوونی هەر رۆژەی تووشبووان بەو مادەیە دەکەن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاروباری ژنان و خێزان له پارێزگای ورمێ ئاشکرایکرد که له ئێستادا 4500 ژن له‌و پارێزگایه ئالوده به مادده هۆشبه‌ره‌کان. له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا شه‌هلا تاج فه‌ڕ به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری ژنان و خێزان له پارێزگای ورمێ رایگه‌یاند: تا ئێستا 4500 ژن له‌و پارێزگایه مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌کارده‌هێنن و بۆ وازهێنانی ئه‌وانیش تا ئێستا ته‌نها یه‌ک ناوه‌ند بوونی هه‌یه. تاج فه‌ڕ راشیگه‌یاند: له ناوه‌ندی وازهێنان له ئێستادا 234 که‌س له‌ژێر چاودێریدان بۆ وازهێنان له‌به‌کارهێنانی مادده هۆشبه‌رکان . وتیشی: زۆربه‌ی بەکارهێنەرانی مادده هۆشبه‌ره‌کان له‌ناو ژناندا ته‌مه‌نیان له خوار 35 ساڵاندایه، هه‌روه‌ها زۆربه‌یان شیشه و هێرۆئین و تلیاک به‌کارده‌هێنن. جێگەی باسە کە ئەم ئامارە رێژەی واقێعی گیرۆدە بووان بە مادەی هۆشبەر نییە و رێژەکە زۆر لەوە زیاترە کە بەرپرسانی رژێم دانی پێدا دەنێن.
دەستبەسەر کردنی جاسوسێکی رژێمی ئاخوندی لە ئاڵمان
جاسوسێکی رژێمی ئاخوندی لە وڵاتی ئاڵمان بە تاوانی کۆکردنەوەی زانیاری لە سەر نەیارانی رژێمی ئاخوندی و بە تایبەت سازمانی مۆجاهدینی خەڵق لەو وڵاتەدا دەستبەسەر کراوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی چوارشەممە 6ی خەزەڵوەری 1394، دادستانی ئاڵمان رایگەیاند کە، کەسێکیان بە ناوی مەیسەم پ، لە رۆژی 23ی ئۆکتۆبەر بە تاوانی جاسوسی‌کردن بۆ رژێمی ئاخوندی دەستبەسەر کردووە. بە پێی ئەم راپۆرتە هەر لەو پەیوەندەدا ماڵی پینج کەسیتر لە لایەن پۆلیسی ئاڵمانەوە پشکیچندراوە. جێگەی باسە کە مەیسەم پەناهی و و هاوکارەکانی لە خاکەلێوەی 1391 لە لایەن مۆجادینەوە لە کەمپی لیبرتی دەر کراون و دوای ئەوە خۆیان بە هۆتێل مۆهاجر کە لە ژێر چاودیچری ئیتلاعات و هێزەکانی سەر بە سوپای قۆدسە ناساندووە.
تورکیە و سعودیه دژ به رووسیا چه‌ک به ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەدەن
به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه به‌رده‌وامه‌کانی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی رووسیە دژ به هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن له سووریە، هه‌ریه‌ک له تورکیە و سعودیه به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی پێشکه‌وتووترین مۆدێلی چه‌کی دژه‌ئاسمانی-یان به‌هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن له خاکی سووریا داوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، به‌م نزیکانه له دژی بۆردوومانه ئاسمانییه به‌رده‌وامه‌کانی رووسیە بۆ بنکه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سووریە و پشتیوانیکردنی زیاتری به‌شار ئه‌سه‌د، تورکیە و سعودیه به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی پێشکه‌وتووترین چه‌کی دژه‌ئاسمانی ئۆکرانی-یان له جۆری SAM-8 و SAM9 بە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن داوە، که مووشه‌کی ژیرن و کاریگه‌رن بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه رووسییه‌کان.
داعش توانای بەرهەمهێنانی چەکی شیمیایی هەیە
سەرۆکی دەستەی هۆشداری بڵاوبوونەوە و چاودێری چەک، لە وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لە رابردوودا رێکخراوی تیرۆریستی داعش چەند جۆرە گازێکی شیمیایی و کوشندەی دروستکراوی دەستی خۆی لە هێرشەکانیدا بەکارهێناوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،میخائیل ئۆلیڤانۆڤ، سەرۆکی دەستەی هۆشداری لە بڵاوبوونەوە و چاودێریکردنی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، کە چیتر دۆسییەکە پەیوەست نییە بە بەکارهێنانی گازی کلۆرەوە، لە ئێستادا بەڵگەی تەواوەتی لە بەردەستدایە، کە رێکخراوەکە هاوشێوەی ئەو گازە ژەهراوییە، گازی خەردەلی کوشندەشی دروستکردووە و لە هێرشەکانیدا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ستراتیژی سوریا و عیراقدا بەکاریهێناوە، لە کاتێکدا دروستکردن و ئامادەکردنی ئەم جۆرە چەکان پێویستی بە ئامێری تەکنەلۆژیای ئاڵۆزە. ناوبراو وتیشی: "ئەو زانیارییانەی دەست لیژنەکە کەوتوون، دەریدەخەن، کە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی چەکی شیمیایی دەستکەوتووە و لەلایەن شارەزایانی بوارەکەوە سەرپەرشتی دەکرێن، هەربۆیە لەئێستادا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە چەکانەن".