روژی پینج شەممە ریکەوتی 18 ی جۆزەردان ی 1396 پرۆسەی هەلبژاردنی پارلمانی بریتانیا دەستی پیکرد و ماوەی رۆژێکی خایاند، کە لە ئەنجامی هەلبژاردنەکانی پارلمانی بریتانیادا لەکۆی 650 کورسی 645 کورسی دیاری کراوە بەو شیوەیە پارتی پاریزگاران 314 کورسی بەدەست هیناوە, پارتی کرێکاران 261 کورسی و پارتی نیشتمانی سکۆتلەندی 35 کورسی، پارتی لیبراڵ 12 کورسی و پارتی سەوز(ژینگە) 1 کورسی، بەپیی ئەو ئەنجامە تا ئێستا دەرکەوتووە کە پارتی پارێزگاران 12 کورسی لەدەست داوە و پارتی کرێکاران 29 کورسی زیادی کردووە، پارتی نیشتمانی سکۆتلەندا 21 کورسی لەدەستداوە، پارتی لیبرال دیموکرات 5 کورسی زیادی کردووە، پارتی یەکێتی دیموکراسی 2 کورسی زیادی کردوە.