پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

گرتنی 41 کەس لەپێوەند بە رووداوەکانی تاران

گرتنی 41 کەس لەپێوەند بە رووداوەکانی تاران

وەزارەتی ئیتلاعاتی رژێمی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە لە پێوەند بە رووداوەکانی تاران 41 کەسی لە تاران، پارێزگاکانی کرماشان، کوردستان و ورمێ گرتووە.

 

وەزارەتی ئیتلاعاتی رژێمی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە لە پێوەند بە رووداوەکانی تاران 41 کەسی لە تاران، پارێزگاکانی کرماشان، کوردستان و ورمێ گرتووە.

لەو راگەیەندراوەدا هاتووە کە بە هاوکاری خانەوادەی هێندێ لە و کەسانەی کە "ترۆریست ناسێدراون" ئەو 41 کەسە گیراون و لەگەڵ ئەوانەدا ژمارەیەک بەڵگە و کەل و پەلیش دەستی بە سەردا گیراوە.

ئەو وەزارەتەی رژێم لە کاتێکدا کەوتۆتە رەش بگیری خەڵکی ناوچە کوردستانیەکان کە هەر لە دوای رووداوەکانی تاران گومانی بەهێز هەبوو بۆ ئەوەی رژێم مەبەستی بێ بەبیانووی ئەو رووداوانە شەپۆلێکی دیکە گرتن و ئێعدامی خەڵک بە تایبەت لە کوردستان دەست پێ بکات.

 

هەروەها سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ئەوانەی لەلایەن هێزەکانی رژێمە گیراون لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو هەر ئەو وەزارەتە بە هاوکاری هێزە سەرکوتگەرەکانی سپا لە هێندێ ناوچەی کە لە راگەیەندراوەدا ناویان هاتووە، بە ئاشکرا بنکە و بارەگای تاقمە ترۆریستیەکانی لێ بووە و لە ناوچەکاندا دەستیان ئاوەلا بووە بۆ ئەندام گیری و هێزەکانی سپا پشتیوانی دارایی و پەروەردەیی دەکردن دژ بە هەرێمی کوردستان و هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

 


7 ساڵ و 5 مانگ و 11 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی 41 کەس لەپێوەند بە رووداوەکانی تاران

گرتنی 41 کەس لەپێوەند بە رووداوەکانی تاران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران