بەندکراوێکی کورد لە گرتووخانەی قەزڵحیساری شاری کەرەج خۆی کوشت
بەندکراوێکی کورد لە گرتووخانەی قەزڵحیساری شاری کەرەج خۆی کوشت.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەری هەنگاو، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٠ ی جۆزەردان، بەندکراوێکی خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، هوڵی خۆکوژی دا و لە ئاکامدا گیانی لە دەست دا.
ناسنامەی ئەو بەندکراوە کوردە “سەعید نادری گولدەڕە” ڕاگەیندراوە.
ناوبراو ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی بازرگانی ماددە سڕکەرەکان (١٨ کیلۆ) دەستبەسەر کرابوو.
سەعید بەهۆی نادیاری چارەنووسی و خواردنەوەی دەرمان شیمیایی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە