هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

روحی رێکەوتنامەی ناوکەیی، کێشەی نوێی رژێمی ئێران

روحی رێکەوتنامەی ناوکەیی، کێشەی نوێی رژێمی ئێران

ئامانجە مەترسیدارە شەرئەنگێزەکانی ئاخوندانی ئێران لە چوارچێوەی بردنە پێشەوەی بەرنامەی هەناردە کردنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و لەو پێوەندییدا قەلەو کردنی گرووپە ترۆر

کامیل نورانی فەرد

پێوەندیی نێوان ئەمریکا و ئێران بەدرێژایی مێژوو ، رەوتێکی پر لە هەوراز و نشێوی بڕیوە و لە لوتکەی گەرمیەوە هاتۆتە نزمترین ئاستی خوی و لەدوای هاتنە سەرکاری ئاخوندانیش کە پێوەندییەکان چوونەتە ناوبازنەی دژمنایەتیەکی قوڵەوە. بە شێوەیێک کە پێناسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گۆڕا بە شەیتانی گەورە و بە مەزەندە نزیک بە تەواوی کێشە و قەیرانەکانی ئێران لە لایەن دەسەڵاتەوە بە پیلانەکانی ئەمریکا و سەهیونیزم گرێدراوە. هەر چەند لەراستیدا ئەو جۆرە ئاخاوتن و لێداوانانە بە درێژایی تەمەنی دەسەڵاتی ئاخوندان تەنیا گەمەی سیاسی و بە ئامانجی سیاسی بەکارهێندراون و کراوەتە بیانووێک بۆ  شاردنەوەی قەیرانە یەک لەدوای یەکەکانی دەسەڵات و هەروەها هەوڵە شەرئەنگێز و زیدەخوازییەکانی ئاخوندان لە ئاستی ناوچە و جیهان ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو رەوتە کاریگەری نەرێنی تا ئاستی لەدەستدانی هەموو متمانەیێک بەو دەسەڵات و سیستەمەی لێکەوتۆتەوە. 

ئامانجە مەترسیدارە شەرئەنگێزەکانی ئاخوندانی ئێران لە چوارچێوەی بردنە پێشەوەی بەرنامەی هەناردە کردنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و لەو پێوەندییدا قەلەو کردنی گرووپە ترۆریستیەکانی ناوچەکە و داڵدە دانیان و بردنە سەرەوەی ئاستی دیفاع و بواری سەربازیی تا رادەی هەوڵدان بۆ چەکی ناوکەیی و ئاژاوە نانەوە لە چەندها وەڵاتی ناوچە و جیهان، ئەو وەلاتەی دەمیک ساڵە خستۆتە ناو وەڵاتانی تەوەری شەرئەنگێزی و بە جۆرێک لە جۆرەکان وەستاندنی ئەو زێدەویستیانە بوو بە یەکێک لە بەرنامەکانی رۆژئاوا و بەتایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.  

 بەرنامەی شاراوەی ناوکەیی و ئاشکراکردنی ئەو بەرنامەیە لە لایەن شۆرای میللی موقاومەتی ئێران سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە رەوتی پێکدادانی نێوان ئەو وەڵاتانە بوو. پاش زیاتر لە 10 ساڵ هەوڵی بێ ئاکامی دانووستان و بەکارهێنانی دەیان بەرنامەی بێ سوود وەک بەئاکامی: گەیشتنێکی رۆاڵەتی لە مانگی پووشپەری 1394 رێکەوتنامەی بەرجام لە نێوان رژێمی ئێران و وەلاتانی 1+5 ئیمزا کرا.  

بە پێچەوانەی ئەو گریمانەیەی کە ئیتر کرانەوەیێکی گشتی روو بە وەڵاتی ئیران و ئاخوندان لە لایەن رۆژئاوا  روو دەدا ، رۆژ لەدوای رۆژ کێشەکانی ئێران و ئەمریکا جیددی تر دەبێت و بە هاتنی ترامپ کێشە و ناکۆکیەکان قوڵتر بوونەتەوە و هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتنامەی بەرجام  باسی لێوە دەکرێ‌. 

دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا هەمو هێزی خۆی بۆ وەدەست هێنانی رێکەوتنێک لەسەر بەرنامەی ناوکەیی بەکارهێنا و سیاسەتی  گەیشتن بە ریکەوتن بە هەموو نرخێکی گرتە پێش و دواجار بەرجام لەدایک بوو. بەڵام لەحەقیقەت دا کێشەی دەستراگەیشتن بە چەکی ناوکەیی تەنیا لەتێک لەو پازلەیە کە بە ناوی کێشەی رژیمی تاران دەناسرێ‌. ترامپ هەر لەسەرەتای خۆکاندید کردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری بەشێک لە پروپاگەندەی تەبلیغاتی بە هێرش کردنە سەر ئێران و رێکەوتنامە ناوکەییەکە تەرخان کرد و لە پاش بردنەوەی لە هەڵبژاردنەکانیش لەسەر قسەکانی خۆی سوور مایەوە. 

دەوڵەتی ئەمریکا دەزانێ‌ بەشێک لە کێشەکانی ئێستای ناوچەکە و ترۆریسمی نێودەوڵەتی سەرچاوەکەی رژیمی ئاخوندییە و ناتوانێ‌ تەنیا بە بوونی کاغەزێک بە ناوی بەرجام قەناعەت بێنێ‌ و بۆیە پێویستە هاوتەریب لەگەڵ رێکەوتنامەی بەرجام فشاری تریش بۆ بڕینەوەی دەستی درێژکارانەی  دەسەڵاتدارانی ئێران بگرنە پێش. 

ئەو راستیە دەسەڵاتی ئێرانیش هەستی پێدەکات و هەر بۆیەشە زۆر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ بەرجام دەکات تا بەند و خاڵەکانی پێشێل نەکرێ‌ .  لەهەل و مەرجێکی وا دەستەواژەیێکی تر دێتە ئارا بە ناوی ( روحی رێکەوتنامەی ناوکەیی) و لەرێگەی ئەو دەستەواژەیە فشارەکان بۆسەر رژیمی ئاخوندی درێژەی دەبێ و لە ئێستادا ئێ٠Žران لەگەڵ کێشەیێکی جیددی بەناوی پێشێل کردنی روحی رێکەوتننامەی ناوکەیی رووبەروویە.

روحی ریکەوتنامەی ناوکەیی لەحەقیقەت دا بە واتای چی دێ‌؟ روحی رێکەوتنامە زیاتر ئەو ویست و چاوەروانیانەیە کە لە دەقی رێکەوتنامەکە دا نەهاتووە بەڵام بەڵگە و هۆکارن بۆ پێ بەند بوون بە رێکەوتنامە و لایەنی متمانە بەهێز یان لاواز دەکات.  وەک نمونەی دیاری کراو کە ئەو دەستەواژەیە بە کار هێندرا کاتی تاقی کردنەوەی موشەکی لە لایەن رژیمی ئاخوندییەوە بوو کە لەسەر موشەکەکان دروشمی لەناوبردنی ئیسرائیل نووسرابوو. یان خود هەموو ئەو دەستێوەردان و ئاژاوەگیریی و ناردنی ترۆریسم و پشتیوانی لە ترۆریسم لە ئاستی ناوچەکە و بەردەوام بوونی رژیمی ئاخوندی بێگومان لایەنی رۆژئاوا نیگەران دەکات و ئەگەرچی وەک خاڵی رێکەوتننامە نەهاتووە بەڵام وەک روحی رێکەوتننامە ئاماژەی پێدەکرێ‌ و چاوەروانی بۆ پێشێل نەکردنی لەئارا دایە. 

عەلی خامنەیی وەلی فەقیهی رژیمی ئاخوندی زۆر بە باشی باسی خواست و ویستەکانی رۆژئاوا لە دانووستانەکانی دەکرد و دەیزانی کە رۆژئاوا تەنیا بە کۆتایی هاتن یان راگرتنی چەکی ناوکەیی کۆتایی بە هەوڵەکانیان نادەن بەڵکو کەیس و بابەتی تریش دێنەئارا و هەوڵ بۆ برینەوەی دەستی ئاخوندان لە ناوچەکە دا درەنگ یان زوو دێتە بینین. ئەمریکا و بە گشتی رۆژئاوا لە بەردەوامی سیاسەتە شەرئەنگێزەکانی رژیم لە ناوچەکە و بە تایبەتی لە سوریا نیگەرانن و دەیانهەوێ‌ دەستی ئاخوندان بە تەواوی ببرنەوە و لەبەرانبەریش دا دەسەڵاتی ئاخوندیش گرەوێکی یەکجار قورسی لەسەر گەمە ناوچەییەکان کردووە و بەو ئاسانیانە ناتوانێ‌ پاشەکشە لەوە بکات کە وەک ئەکتەرێک دەور نەگیرێ‌ لە ناوچەکە و دەستێوەردانەکانی کۆتایی پێ بێنێ‌. 

ئەوەی ئێستا دەسەڵات لەگەڵی رووبەروویە کێشەییێکی جیددی و هەستیارە کە پێوەندیی بە بوون و نەمانی ئەو دەسەڵاتەوە هەیە و فشارەکان لە هەر دوو بەرەەی رۆژئاوا و و ئەمریکا بۆ بردنە پێشەوەی ئەو سیاسەتە و بەربەرەکانێی رژیمیش هاتوونەتە ئاراوه و سەردانی ئەمریکا و بۆ عەرەبستان و دروست کردنی بەرەی موقابیلی ئێران و لە هەمانکاتدا لارەملیەکانی قەتەر بە قازانجی ئێران و تەنانەت هێرشی داعش بۆ ئێران لەو کردەوە عەمەلیانەن کە لەو چوارێوەیە دا خوێندنەوەی بۆ دەکرێ‌.

 


7 ساڵ و 5 مانگ و 11 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

روحی رێکەوتنامەی ناوکەیی، کێشەی نوێی رژێمی ئێران

روحی رێکەوتنامەی ناوکەیی، کێشەی نوێی رژێمی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران