ئاخوند رۆحانی لەبەرامبەر قسەکانی چەند رۆژ لەوە پێشی خامنەیی هاتە دەنگ و وتی بوێری زۆری دەوێ کە کەسێک لەبەرانبەر دژمناندا دەستی ئاشتی درێژ یکات.
ئاخوند رۆحانی لەبەرامبەر قسەکانی چەند رۆژ لەوە پێشی خامنەیی هاتە دەنگ و وتی بوێری زۆری دەوێ کە کەسێک لەبەرانبەر دژمناندا دەستی ئاشتی درێژ یکات.
ئاخوند رۆحانی شەوی شەممە 20ی جۆزەردانی 96، لە رێورەسمێک بەناوی رێزگرتن لە خزمەتکارانی قورئان لە بەرامبەر خامنەیی کە وتبووی کۆسپ باشترە لە سازان، گوتی: لە گیان بوردوویی و ئازایەتی لە مەیدانی شەردا، کارێکی قورسە، بەڵام بەو حاڵەش خۆراگری و ئاشتی زۆر قورسترە لە شەر کردن. بوێری زۆری دەوێ کە کەسێک لەبەرامبەر دژمناندا دەستی ئاشتی درێژ بکات.
ئاخوندی رۆحانی زەهر خواردنەوەی خومەینی لە کاتی شەر لەگەڵ عێراقی بە بیر خامنەیی هێنایەوەو وتی: بوێری ئیمام لە کاتی شەری دیفاعی موقەدەس و سەبر و خۆراگری بەرێزیان لە ماوەی کۆتایی شەر لە قەبول کردنی ئاشتی بە شێوەیەک بوو کە کەسانێک لە ناو کار وبارەکەدا بوون، دەتوانن حەستەمی ئەو سەبر و بوێریە هەست پێ بکەن