لە چەند ڕۆژی ڕابردوو چوار ووڵاتی عەرەبی خەلیج (سعودیەو ئیمارات و بەحرەین و میسر) سزای دیبلۆماسی و ئابوری و .... یان بەسەر وڵاتی قەتەردا سەپاند و پەیوەندی دیپلۆم
زێنەب حسینی
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو چوار ووڵاتی عەرەبی خەلیج (سعودیەو ئیمارات و بەحرەین و میسر) سزای دیبلۆماسی و ئابوری و .... یان بەسەر وڵاتی قەتەردا سەپاند و پەیوەندی دیپلۆماسیان لەگەڵ ئەو وڵاتە پچڕاند. بەدوای ئەوانیش چەند وڵاتی دیکەی عەرەبی بەدژی قەتەر هەڵوێستیان گرت .
هۆکاری ئەو هەڵوێستە پشتیوانی کردنی قەتەرە لە گروپە توندڕەوەکان. لە ساڵی 2013 وڵاتی سعودیە ڕێکەوتنێکی لەگەڵ قەتەر کرد وەک سەرەتاێیک و لە ساڵی 2014 ئەو ڕێکەوتنە بەتەواوی ئیمزا کرا. لەو ڕێکەوتنەدا چەندین خاڵ جێگیر کراون کە وڵاتی قەتەر دەبێ پێی پابەند بێ و جێبەجێیان بکات.
داخستنی تەلەفزیۆنی (الجزیرە) و تەسلیم کردنی( عەزمی بشارە) و پشتیوانی نەکردنی گروپە توندڕەوەکان و چەندین خاڵی دیکە.
جگە لەوەی وڵاتی بەحرەین لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا وشیاری داوە بە وڵاتی قەتەر کە پشتیوانی لە سونیەکانی بەحرەین نەکات و لە وڵاتی خۆی جێگریان نەکات و تەجەنوسیان نەداتێ، دیارە هەموو هەوڵی ئەوە بوە کە سونیەکان لە بەحرەین ڕێژەیان کەم بێتەوەو وڵاتی بەحرەین بەلایەنی زۆری ببێتە شیعە، ئەمەو سەدان بەڵگەی دیکە لەسەر وڵاتی قەتەر سەلماوەکە پشتیوانی هێزو گروپە توندڕەوەکانیشە و کەندو کۆسپی بۆ وڵاتانی دیکەی وەک میسر بە پشتیوانی کردنی ئیخوان و پشتیوانی گروپە توندڕەوەکانی یەمەن و سوریە. یەکێکی تر لە هۆکاری پچڕانی پەیوەندی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ قەتەر پەیوەندی گەرم و گوڕیەتی لەگەڵ ئێران کە هەمیشە بەدژی وڵاتانی عەرەبی لە ناوچەکەدا کاری کردوە و لە ڕێگەی جۆراو جۆرەوە بەدژی وڵاتانی خەلیج کەڵکی لە خودی ئەو وڵاتانە وەرگرتوە. قەتەر نیمچە دورگەیە بەڵام هێزێکی گەورەی ئابوری جیهانیە کە بە ئیمپڕاتۆری چکۆلە ناوبانگی دەرکردوە وبە ئەزمون لە ڕوی ڕاگەیاندن و تەکنەلوجیا یەکە شارەزایەکەی وای کردوە چەندین تیڤی و بڵاو کراوەو دەزگای خێرخوازی گەورە بکاتەوەو لەژێر ئەو ناوانەدا، هاوکاری گروپە توندڕەکانی بکات و پارە خەرج بکات.قەتەر سیاسەتێکی دوڕوی گرتۆتە بەر و لەسەرەوە هاوپەیمانی وڵاتانی عەرەبی بوەو هاوکاری مرۆی بۆ وڵاتی یەمەن ناردوە، لەلایەکی دیکەش هاکاری گروپە توندڕەوەکانی کردوە و لەگەڵ ئەمریکاش بە هەمان شێوە هاوپەیمان و موتیع بوەو سەرمایەگوزاریەکی زۆری لەو ووڵاتە کردوە. وڵاتی قەتەر بۆتە گەرای گروپە توندڕەوەکان و ئارامگای ئەوان .شایەنی وتنە پاشای قەتەر حەمەد بن خەلیفە، پۆست و دەسەڵاتی خۆی بۆ کوڕەکەی تەمیم بن حمد بە بیانوی ئەوەی کە ئەو توانای وڵات بەڕێوەبردنی نیەو کاتی ئەوەش هاتوە گەنجەکان وڵات بەڕێوەبەرن بەجێهێشت، ئەمەش بۆ پەردە پۆشکردنی تاوانەکانی بوو کە ڕوبەڕویان کرابۆوە و بۆ ئەوەی ماوەیەک ئەو وڵاتە بەدور بگرن لەو تاوانانەی بەرەوڕویان دەبێتەوە،پیلانیان دەگێڕا. ئەوەی پەیوەندی بەو وڵاتەوە هەیە زۆر لەوە زۆرترە کە لێرە باسم لێکردوە. یەکێک لەو باسانەی کە جێی سەرنج و باس لێکردنە، ئەوەیە کە ئایا پەیوەندی وڵاتی قەتەر لەگەڵ ئێران سروشتی و لەپێشترە لە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی خەلیجی عەرەبی و هاوزمانی خۆی؟
هاندانی وڵاتانی عەرەب بۆ هەڵوێست گرتن لەبەرامبەر قەتەر لەلایەن ئەمریکا بەشێک لە گەڵاڵەی دژە ئێرانە. ئێران بەهۆی پشتیوانیەکانی قەتەر توانی لە ناوچەکەدا هێژمونی خۆی زاڵ بکات و قەڵەمڕەوی ڕووی لەزیادبوون کرد، کەوایە ڕژیمی ئێران بە تاکتیکی جیاوازو چاوبەستی هەمیشەیی توانی وڵاتێکی وەک قەتەر بکاتە پشتیوانی خۆی لە حاڵێکدا ئەو نیاز و نیەتی پاک نیە لەو دۆستایەتیەو بەردەوام دژایەتی وڵاتانی خەلیجی عەرەبی کردوە لە خوای دەوێ تا هەناسە ئەدا ئەوان لە ڕوی نەخشە نەمێنن. داهاتوو شتمان زیاتر بۆ ڕون دەکاتەوە.