لە شاری قەزوین بە بیانووی رۆژووخواردنەوە هێزەکانی رژێم 90 کەسیان گرتووەو حوکمی قەمچیان لەسەر 20 کەس جێبەجێ کردوە.
لە شاری قەزوین بە بیانووی رۆژووخواردنەوە هێزەکانی رژێم 90 کەسیان گرتووەو حوکمی قەمچیان لەسەر 20 کەس جێبەجێ کردوە.
رۆژی شەممە 20ی جۆزەردانی 1396، ئاخوندی جینایەتکار ئیسماعیل سادقی نیارکی دادستانی قەزوین رایگەیاند کە 90 کەسیان گرتووەو حوکمی قەمچیان لەسەر 20 کەس جێبەجێ کردووە.
ئەو ئاخوندە تاوانبارە هەروەها گوتی: تا ئێستا نزیک بە 90 پەروەندە بۆ ئەو کەسانەی رۆژوویان خواردە پێکهاتووە کە لەو ژمارەیە 20 پەروەندە هەر لە رۆژی گرتنەکەدا رەوانەی لقێکی تایبەت کە بە هەمان مەبەست لەو دادسەرایەدا دامەزراوە نێردراون و بەشێوەیەکی تایبەت پەروەندەی تاوانی ئەو کەسانە هەڵدراوەتەوە و تاوانبارەکان بە شەلاق و دانی پووڵ سزا دراون و حوکمەکەشیان چووەتە بباری جێبەجێ کردنەوە.