لە دوای رووداوەکانی شاری تاران ناوەندە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە کوردستان دەیان کەسیان گرتووەو بۆ شوێنی نادیاریان گواستوونەوە.
لە دوای رووداوەکانی شاری تاران ناوەندە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە کوردستان دەیان کەسیان گرتووەو بۆ شوێنی نادیاریان گواستوونەوە.
بەپێی هەواڵەکان دوای ڕووداوەکەی شاری تاران، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە کوردستان کەوتوونە گرتن و راوەدوونانی بەربڵاوی هاووڵاتیان.
ئەو راپۆرتانەی لە ناوخۆوە دەگەن باس لەوە دەکەن کە هێزە داگیرکەر و سەرکوتگەرەکانی رژێم لە دوای رووداوەکەی تاران شارەکانی کوردستانیان بەتەواوی میلیتاریزە کردووەو کەوتوونە گرتن و راوەدوونانی بەربڵاوی خەڵک و تا ئێستا ناوەندەکانی رژێم دیانیان بە گرتنی 71 کەس لە پارێزگاکانی کوردستان و تارانی پایتەخت دا ناوة. بەڵام هێندێ لە سەرچاوەکان ئیشارە بە گرتنی زیاتر لە 100 هاووڵاتی کورد لەلایەن دامودەزگا سەرکوتگەرەکانی رژیمەوە دەکەن.
تا ئێستا ناوی ژمارەیەک لەو گیراوانە بو هەواڵدەریەکان ئاشکرا بووە کە بریتین لە:
بەهمەن غوڵامی خەڵکی روانسەر
فەرمان موزەفەری کوری رەحمان خەڵکی روانسەر
فاروق موزەفەری کور٠Š رەحمان خەڵکی روانسەر
ماکوان ئەحمەدی خەڵکی پاوە
یاسر حەسەنزادە خەڵکی پاوە
یوسف بەهرامی خەڵکی پاوە
ئاوارە، سەلاح، عەبدولقادر خەڵکی سەردەشت
نێعمان ئازەری خەڵکی نەوسود
عەلی عەزیزی خەڵکی جوانرۆ