مامۆستایەکی ئایینی کورد لە ورمێ لە دوای گیران بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
مامۆستایەکی ئایینی کورد لە ورمێ لە دوای گیران بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی هەواڵەکان، مامۆستایەکی ئایینی کورد لە ورمێ بەناوی "مەلا عەلی ئەیوبی" لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتی رژێم لەو شارە دەست بەسەر کرا.
سەرچاوەیەکی نزیک لە خانەوادەی مەلا عەلی ئەیوبی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، لەو پێوەندەدا گوتی: لە کاتی گرتندا ناوبراو دراوەتە بەر لێدان و ئازار و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە تاقمە سەلەفیەکان گیراوە.
ناوبراو خەڵکیی ناوچەی مەرگەور و دانیشتووی گەرەکی "بەند" لە ورمێ بوو