بەپێی هەواڵەکان فاروقی شاروێرانی کوری ئەحمەد بە تۆمەتی سیاسیی و هاوکاری لەگەڵ ئەحزابی کوردی لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی رژێم لە شنۆ گیراوەو تا ئێستا خان
بەپێی هەواڵەکان فاروقی شاروێرانی کوری ئەحمەد بە تۆمەتی سیاسیی و هاوکاری لەگەڵ ئەحزابی کوردی لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی رژێم لە شنۆ گیراوەو تا ئێستا خانەوادەکەی نەیانتوانیوە لە شوێنی راگرتنی زانیاریەکی تەواو بە دەست بێنن.
رۆژی 21ی بانەمەری 1396، هێزە ئیتلاعاتیەکان لە شاری شنۆ فاروق شاروێرانی یان گرت و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە. ئەو کات هێزەکانی ئیتلاعاتی شنۆ بەبێ ئیزنی یاسایی دەستیان دابووە گران و پشکنینی ماڵی ئەو هاووڵاتیە کوردە و دەست بەسەریان کردوە.
رۆژی 10ی جۆزەردان هێزەکانی سەر بە حیفازەتی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی رژیم سەربازێکی کورد بە ناوی تاهیر خورشیدی تەمەن 21 ساڵە خەڵکی گەرەکی سەیدئاوای شاری شنۆ بە تۆمەتی جاسوسی و ئاشکراکردنی نهێنی سپای پاسداران گرتووە کە پێشتر لە بەشی کۆمپیوتەری حەفازەتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شنۆ سەرباز بووە.
دوانیوەرۆی رۆژی دووشەممە 8ی جۆزەردانیش هاووڵاتیەکی دیکەی شنۆیی بە ناوی ئەمیر پەیغامی لەلایەن هێزە لیباس شەخسیەکانەوە گیراوە. ئەو هێزانە لە دوای گرتنی ئەمیر پەیغامی، ماڵەکەی گەراون و دەستیان بە سەر پاسپۆرت و کەل و پەلە پایبەتەکانیدا گرتووە.
هەتا ئێستا خۆی گرتنی ئەو هاووڵاتیە کوردە دیار نیە بەڵام هێندێ سەرچاوە هۆی گرتنەکەی بۆ هاوکاری لەگەڵ هێزە سیاسیە کوردیەکان گێراوەتەوە. لە تێکرای ئەو گرتنانەدا لەگەڵ بەدواداچوونی بەردەوامی خانەوادەکانیان بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کورەکانیان، هێزە ئەمنیەتیەکان لە وەڵام دانەوەی دروست لەبارەی چارەنووسی و شوێنی راگرتنیان خۆیان بواردووە.