ئاگر بەشێکی بەرچاوی دارستان و لێرەوارەکانی شوێی ناوچەی بانەی سوتاند.
ئاگر بەشێکی بەرچاوی دارستان و لێرەوارەکانی شوێی ناوچەی بانەی سوتاند.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو دوێنێ دووشەممە 22ی جۆزەردانی 1396، دارستانەکانی گوندی شوێ لە ناوچەی بانە بووە قوربانی ئاگر و بەشێکی زۆری رەز و باخەکانی سووتان. ئەو ئاگرە بە رادەیەک بەربڵاو بوو کە لە دوای چەند سەعات هەوڵ و ماندووبوونی خەڵک و چالاکانی ژینگەپارێز کونترۆڵ کرا.
شایانی باسە لە چەند ساڵی رابردوودا سوتانی دارستان و لێرەوارەکانی کوردستان بووەتە دیاردەو خەڵک گوومان لە هێزە حکومەتیەکان دەکەن کە بە بیانووی ئەمنیەتی زیان بە ژینگەی کوردستان بگەیەنن.