__ چالاکێکی فەرهەنگی کورد بە ناچاری زێدی خۆی بەجێهێشت
__ کرێکارێکی کوردی خەڵکی سنە لەهەولێر گیانی لەدەستدا
__ پەکەکە تۆڵەی کردەوەØ› کوژران و بریندار بوونی ٦ سەربازی سوپای تورکیا
__ دەستبەسەرکردنی تیمێکی تیرۆریستی رژێمی ئاخوندی لە بەحرەین
__ گەنەکاری حسن رۆحانی لە سەفەری بۆ پارێزگای سنە
__ ئیتاڵیا هەزار و ٣٠ ٠ کۆچبەری لە خنکان رزگارکرد
چالاکێکی فەرهەنگی کورد بە ناچاری زێدی خۆی بەجێهێشت
ژنە چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی شاری سنە لە ژێر فشار و هەڕەشەی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران لەو شارە، زێدی خۆی بە جێهێشت. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، مامۆستایەکی ژن لە هونەرستانی " ێفرینش"، بەناوی گەلاوێژ ئەیووبی لەئەنجامی بانگهێشتکردنە بەردەوامەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و فشاری ئەو ناوەندە بۆ سەری بە ناچاری ئێرانی بە جێهێشتووە و پەرتەوازەی هەندەران بووە.ئەو چالاکە فەرهەنگییە کوردە رایگەیاندووە کە دوو جار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگهێشت کراوم و سەبارەت بە چالاکییە فەرهەنگییەکانم هەڕەشەیان لێکردووم. گەلاوێژ ئەیووبی ئەوەشی لەلێدوانەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو، هێنانە بەرباسی کێشەی تیڕۆریزم و روونکردنەوە سەبارەت بە شۆڕشی کوردەکان بە مەبەستی بەدەست هێنانی مافی نەتەوەییان بۆ قوتابییەکان لەو هۆکارانە بوون کە فشارم خرابوویە سەر. هەروەها زتززیە، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە شێوەی بەردەوام لەرێگەی تەلەفوونەوە کورتەنامەی هەڕەشە ئامێزیان بۆ دەناردم. گەڵاوێژ ئەیووبی کە ئەندامی ئەنجومەنی" ئاویەر پارێز"ـە و لەپێناو پاراستنی ژینگەی کوردستاندا چالاکی هەبووە.
کرێکارێکی کوردی خەڵکی سنە لەهەولێر گیانی لەدەستدا
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سنە کە بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی رووی لەهەرێمی کوردستان کردبوو بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، کرێکارێکی کورد بە ناوی"پەیام لوتفی" لە هەرێمی کوردستان بە هۆی رووداوەی کارەوە بریندار بووە و دوای چەند رۆژ مانەوەی لەنەخۆشخانەی "جمهووری" شاری هەولێر گیانی لە دەست داوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کرێکارەکوردە تەمەنی ٢٤ساڵ و سێشەممەی رابردوو لە کاتی کارکردندا بەر تەزووی کارەبا کەوتبوو. ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، پەیام پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت بەڵام بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەست داوە. پەیام لوتفی خێزاندار و منداڵێکی هەبوو و ماوەی چەند مانگ دەبوو لەهەرێمی کوردستان سەرقاڵی کارکردن بوو.
پەکەکە تۆڵەی کردەوەØ› کوژران و بریندار بوونی ٦ سەربازی سوپای تورکیا
بە هۆی تێکهەڵچوونی نێوان گریلاکانی پەکەکەوە ٢ سەربازی تورکیا کوژران و ٤کەسیشی دیکە بریندار بوون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، گریلاکانی پەکەکە لە دوای هێرشە ئاسمانی و زەوینیەکەی سوپای تورکیا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ئەم پارتە لە هەرێمی کوردستان هێرشیان لە ناو تورکیا دەستپێکردووە و لە یەکێک لەو ئۆپراسیۆنانە دا لە پارێزگای ئامەد ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و ٤ی دیکەش بریندار بوون. سەربازە بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی ئامەد گواسترانەوە و شەڕ و پێکدادانی توند لە ناوچەکە دەستیپێکردووە.
دەستبەسەرکردنی تیمێکی تیرۆریستی رژێمی ئاخوندی لە بەحرەین
هێزە ئەمنییەکانی بەحرەین ٥ کەس دەستگیر کردووە کە بەنیازبوون تەقەمەنی ببەنە نێو وڵاتی بەحرەین و وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەش ئاماژە بەوەدەکات، یەکێک لەدەستگیرکراوەکانیش دانی بەوەناوە کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە مەشق و راهێنانی پێکراوە. بە پێی راپۆرتی ه9ەواڵدەرییەکان، وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" هێزە ئەمنییەکانی بەحرەین توانیویانە گروپێکی ٥ کەسی دەستگیربکەن کە بەنیازبوون لە رێگەی قاچاخەوە ٤٣ کیلۆگرام ماددەی تەقەمەنی و چەک لەڕێگەی کەنارەکانەوە بهێننە ناوەوەی بەحرەین". بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین ئاماژەی بەوەشکردووە" دوو لە دەستگیرکراوەکان دانیان بەوە داناوە کە تەقەمەنییەکانینان لە سنوورە ئاوییەکانی ئێران وەرگرتووە و یەکێک لەدەستگیرکراوەکانیش دانی بەوەناوە کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە مەشق و راهێنانی لەبارەی تەقاندنەوەی تەقەمەنی پێکراوە".
گەنەکاری حسن رۆحانی لە سەفەری بۆ پارێزگای سنە
حسن رۆحانی لە کاتی سەفەرەکەی بیۆ پارێزگای سنە، لە کۆنفەرانسێکی خەبەری لە شاری سنە هەواڵنێرێک لێی پرسی بۆچی لە دەوڵەتەکەی تۆدا جیاوازی ه9ەیە و کەسێکی سۆننی مەزهەب بوونی نییە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە کاتی کۆنفەرانسی خەبەری رۆحانی لە شاری سنە، هەواڵنێرێک لێی پرسی پرسیارەکەم ، پرسیاری زۆربەی خەڵکی کوردستانە کە بۆچی لە دەوڵەتەکەی تۆدا کەسێکی سوننی مەزهەب بوونی نییە و تاکوو ئەمرۆ دوو جار قسەتان کردووە بەڵام من وڵامی پرسیارەکەم وەرنەگرتووەتەوە. رۆحانی خۆی لە وڵامدانەوەی ئەو پرسیاری بوارد کە جارێکیتر ئەو هەواڵنێرە پۆسیاری لێ کردەوە لە کۆتاییدا رۆحانی بە قسەی سەیر و سەمەر وڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە وتی، قسەێکی سەیر و سەمەرت کرد، ئەوەندە ئەم پرسیارە خراب بوو کە نەمتوانی وڵام بدەمەوە، جیاوازی چی. مەگەر دەوڵەت تەنیا کابینەی وەزیرانە؟ ئەم هەموو حەشیمەتە لەم وڵاتەدا کارمەندن، ئەم هەموو فەرماندارە ئەم هەموو جێگری وەزیرانە مەگەر ئەهلی سوننەت نین.
ئیتاڵیا هەزار و ٣٠ ٠ کۆچبەری لە خنکان رزگارکرد
هەزار و ٣٠ ٠ کۆچبەری نایاسایی کە لەوڵاتانی ئەفەریقا و سووریاوە کۆچییان کردبوو دوای ئەوەی لەلایەن دوو کەشتی نەرویژی و ئێرلەندی لەخنکان رزگار کران گەێندرانە دورگەی سەقڵیە لە ئیتاڵیا و رێکخراوی کۆچوکۆچبەرانی جیهانیش ئاماژە بەوەدەکات، ، لەسەرەتای ٢٠ ١٥ وە تاوەکوو ئێستا ١٥٠ هەزار کۆچبەر لەرێگەی دەریای سپی ناوەڕاستەوە روویان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، تیمەکانی پاراستنی کەنارەکانی ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" کەشتییەکی نەرویژی لەکەنارەکانی لیبیا کە ٨٠ ٠ کۆچبەری نایاسایی تێدابووە، لەدەریادا ژیانیان کەوتووەتە مەترسی و دواتر لەلایەن تیمەکانمان لە خنکان رزگار دەکرێن و بە سەلامەتی دەیانگەیەنێتە کەنارەکانی پالێرمۆ لە ئیتاڵیا". بەپێی ئەو بەیاننامەیەش، لەنێو ژمارەی کۆچبەرەکاند ١٦٥ ژن ومندڵ هەن کە بەشێوەیەکی نایاسایی و مەترسی کۆچیانەکردووە، هاوکات کەشتییەکی دیکەی ئێرلەندیش کە ٤٧٠ کۆچبەری نایاسایی تێدابووە، توانراوە لە کەنارەکانی دوورگەی بۆزالۆ لە خنکان رزگارییان بکەن و لەو ژمارەیەش ١٠ ٥ کۆچبەرانە گەیەنراونەتە دورگەی سەقڵیە و ژمارەیەک کۆچبەریش بەسەختی برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.