یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 8ی خەزەڵوەری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 8ی خەزەڵوەری 1394
سازمانی خەبات


هێرشی مووشەکی کرایە سەر کەمپی لیبرتی 

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 7ی خەزەڵوەری 1394، بە دەیان مووشەکی زەمین بە زەمین هێرش کرایە سەر کەمپی لیبرتی شوێنی مانەوەی ئەندامانی سازمانی مۆجاهدینی خەڵق لە عێراق. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، لە لایەن دەست و پەیوەندەکانی رژێمی ئاخوندی لە عێراق بە مووشەکی زەمین بە زەمین هێرش کرایە سەر کەمپی لیبرتی و لە ئاکامدا 23 کەس لە دانیشتووانی ناو کەمپەکە شەهید بوون و بە دەیان کەسیتریش بریندار بوون. بە پێی ئەم راپۆرتە، بارودۆخی سێ لە بریندارەکان خراب راگەێندراوە. جێگەی باسە کە ئەندامانی سازمانی موجاهدینی خەڵق، دەست و پەیوەندەکانی رژێمی ئاخوندی لە عێراق بە بکەری ئەو هێرشە دەزانن و باس لەوە دەکەن کە ئەو مووشەکانەی کە دراون لە کەمپی لیبرتی لە لایەن رژێمی ئاخوندی ئێران و رووسیەوە بەرهەمهێندراون. هێرش بۆ سەر کەمپی لیبرتی دەنگدانەوەی زۆری لە میدیا جیهانییەکان هەبوو و لە لایەن زۆرێک لە بەرپرس و کاربەدەستانی نێونەتەوەییەوە بە توندی مەحکووم کراوە.

 
جان کێری هێرشی سەر کەمپی لیبرتی بە توندی مەحکووم کرد

جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەێکدا هێرشی مووشەکی بۆ سەر کەمپی لیبرتی بە توندی مەحکووم کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاتووە کە، ئەمریکا هێرشی وەحشیانە و بێ مانای تیرۆریستی بۆ سەر کەمپی لیبرتی کە بوو بە هۆی کوژراو و بریندار بوونی دانیشتووانی ئەو کەمپە بە توندی مەحکووم دەکات، ئێمە سەرەخۆشی لە قۆربانیانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین و هیوادارین برینداران بە زووترین کات چاک ببنەوە. لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە، ئێمە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقیدا لە پەیوەندیداین تاکوو دڵنیا بینەوە کە حکوومەتی عێراق هەموو پیداویستی پزشکی و یارمەتیێک دەگەێنێتە قۆربانیان، ئێمە هەر وەها داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین کە، بە پیچی پەیماننامە و رێکەوتنی 25ی دێسامبری 2011 لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان، دانیشتووانی کەمپی لیبرتی زیالتر بپارێزێت و بکەرانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە بدۆزێتەوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکات.



وه‌‌‌ژینه‌‌‌وه‌‌‌ی کانیاوه‌‌‌کانی تاقه‌‌‌وسان به‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌م بارانی پاییزی 

به‌‌‌دوای یه‌‌‌که‌‌‌مین بارانی پاییزی له‌‌‌ پارێزگای کرماشان کانیاوه‌‌‌کان و ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی تاقه‌‌‌وسان پاش چه‌‌‌ند مانگ زیندوو بوونه‌‌‌وه‌‌‌‌. بە پیچی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بارینی یه‌‌‌که‌‌‌مین بارانی پارییزی که‌‌‌ له‌‌‌ دوانیوه‌‌‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌‌‌ممه‌‌‌/ 5ی خەزەڵوەر له‌‌‌ پارێزگای کرماشان ده‌‌‌ستیپێکردووه‌‌‌ و هه‌‌‌روه‌‌‌ها به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌ و بۆته‌‌‌هۆی وه‌‌‌ژینه‌‌‌وه‌‌‌ی کانیاوه‌‌‌ وشک بووه‌‌‌کانی تاقه‌‌‌وسان پاش چه‌‌‌ند مانگ. کانیاوه‌‌‌کانی‌ 1700 ساڵه‌‌‌ی تاقه‌‌‌وسان له‌‌‌ شه‌‌‌وی چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌/ 17ی مانگی پووشپه‌‌‌ڕی ئه‌‌‌مساڵ له‌‌‌ناکاو له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی که‌‌‌متر له‌‌‌ یه‌‌‌ک کاتژمێر به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی بێ وێنه و سه‌‌‌رسووڕهێنه‌‌‌ر‌ وشک بوو. بابه‌‌‌تێک که‌‌‌ بووه‌‌‌هۆی سه‌‌‌رسووڕمانی خه‌‌‌ڵکی کرماشان و کارناسانی گه‌‌‌شت و کاردانه‌‌‌وه‌‌‌ی زۆربه‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ به‌‌‌رپرسان، چالاکانی ڕۆژنامه‌‌‌وان و چالاکانی کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی. هه‌‌‌رچه‌‌‌ند که‌‌‌ جێگری ئاوه‌‌‌دانکاری ئیداره‌‌‌ی پارێزگای کرماشان و به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌رایه‌‌‌تی سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ی ئاوی پارێزگا، وشکه‌‌‌ساڵی و دابه‌‌‌زینی ڕێژه‌‌‌ی بارانی به‌‌‌ هۆکاری سه‌‌‌ره‌‌‌کی وشکبوونی کانیاوه‌‌‌کانی تاقه‌‌‌وسان ڕاگه‌‌‌یاند، به‌‌‌ڵام به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌رایه‌‌‌تی میراتی فه‌‌‌رهه‌‌‌نگی، چه‌‌‌ندین هۆکاری دیکه‌‌‌ له‌‌‌وانه‌‌‌ هه‌‌‌ڵکه‌‌‌ندنی بیره‌‌‌کان و به‌‌‌کارهێنانی نابه‌‌‌جێ له‌‌‌ سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ی ئاوی ژێرزه‌‌‌وینی به‌‌‌ هۆکاری وشکبوونی کانیاوه‌‌‌کان زانی و له‌‌‌م وه‌‌‌رزشدا به‌‌‌ده‌‌‌ستپێکردنی باران بارین ‌گه‌‌‌ڕانه‌‌‌وه‌‌‌ی دووباره‌‌‌ی ئاو کانیه‌‌‌کان زیندوو بوونه‌‌‌وه‌‌‌. شیاوی ئاماژه‌‌‌یه‌‌‌Ø› له‌‌‌ تاقه‌‌‌وسان سێ کانی سه‌‌‌ره‌‌‌کی بوونی هه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ئاوی ئه‌‌‌وان‌ له‌‌‌ به‌‌‌رزاییه‌‌‌کان دابین ده‌‌‌کرێت که‌‌‌ پاش سه‌‌‌رڕێژ بوونی ئه‌‌‌وان ده‌‌‌چێته‌‌‌ ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی به‌‌‌رانبه‌‌‌ری تاقه‌‌‌کان و دواییش ده‌‌‌چێته‌‌‌ ڕووباری چه‌‌‌م به‌‌‌شیر و قه‌‌‌ره‌‌‌سوو.


رژێمی ئاخوندی بە فڕۆکەی رووسیە چەک بۆ سووریە دەگوازێتەوە

سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی ئەمریکا رایدەگەیێنێ "رژێمی ئاخوندی ئێران له‌‌‌ڕێگه‌‌‌ی‌ فڕۆکه‌‌‌ سەربازییە رووسییەکانەوە‌ چه‌‌‌ک ‌و ته‌‌‌قه‌‌‌مه‌‌‌نیی‌ بۆ سووریا ده‌‌‌گوازێته‌‌‌وه، هاوکات گواستنەوەی چەکەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران بۆ سووریا بەدرێژایی هەفتەی پێشوو ئەنجامدراوە و رۆژانه‌‌‌ دووجار چەکەکان گواستراونەتەوە". بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەرچاوە سەربازییەکەی ئەمریکا وتی، له‌‌‌گه‌‌‌ڵ فڕۆکه‌‌‌ رووسییەکاندا هێڵی‌ ئاسمانی‌ ما‌هانی ئێران که‌‌‌ هێڵێکی‌ مه‌‌‌ده‌‌‌نییه‌‌‌، حکومەتی ئێران چه‌‌‌ک ‌و ته‌‌‌قه‌‌‌مه‌‌‌نیی‌ له‌‌‌ تارانەوە‌ پێدا بۆ بنکه‌‌‌ی‌ لازقییه‌‌‌ گواستووەتەوە، ‌گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌و چه‌‌‌کانه‌‌‌ش بەفەرمانی پیشوەختەی ‌ولادیمێر پوتین، سه‌‌‌رۆکی‌ رووسیاو قاسم سوله‌‌‌یمانی‌، فه‌‌‌رمانده‌‌‌ی‌ سوپای‌ قودسی‌ رژێمی ئاخوندی ئێران رێکخراوه. سەرچاوە باڵا سەربازییەکەی  ئەمریکا دەشڵێ " رووسیا هاوکاریی‌ ئێران ده‌‌‌کات له‌‌‌ گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ چه‌‌‌ک ‌و ته‌‌‌قه‌‌‌مه‌‌‌نییەکان بۆ سووریا، که‌‌‌ له‌‌‌ شه‌‌‌ڕی‌ پشتگیریکردن له‌‌‌ دەسەڵاتی به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د به‌‌‌کارده‌‌‌هێنرێن و سوپای سووریا بەهێز دەکەن، بەمەش ئێران و رووسیا هاوکاریی سەربازی ئەسەد دەبەنە قۆناخێکی دیکە، ئەمەش جێی مەترسییە لەناوچەکەدا".


یەکشەممەی داهاتوو لە تورکیە هەڵبژاردن بەرێوە دەچێت

لەکاتێکدا لە تورکیە شەڕ و ئاڵۆزی و کێشەکانی نێوان بزووتنەوەی خزمەت و حکومەت بەردەوامە ، دەنگدەران داوای سەقامگیری و رەوشێکی ئارام بۆ هەڵبژاردنی یەکشەممە دەکەن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، چەند مانگێکە شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیە ،رەوشی وڵاتەکەی هێندەی دیکە ئاڵۆزکردووە ،دوایین کاردانەوە داواکردنی بەرپرسانی پەکەکە و خەڵاتکردنی ئەو کەسەیە کە زانیاریان لەبارەوە دەدات. رۆژی یەکشەممەی 10ی خەزەڵوەری 1394، چاوەکان هەموو دەچنە سەر سندووقەکان،بەڵام هێشتا چەکەکان دەنگیان دێت، بۆیە تفەنگ و سندوق بووەتە ناونیشانی هەڵبژاردنی دووبارە . هەڵبژاردنی دووبارە بۆیە لە تورکیا دەکرێت، چونکە پارتەکان دوای ماوەیەکی زۆر گفتوگۆ نەگەیشتنە رێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەت کوالیسیۆنی. هەر دوای نەگەیشتنە ئەنجامیش شەڕی قورس لەنێوان پەکەکە و تورکیا دەستیپێکرد و بەردەوامە.


لەماوەی مانگێک لە سووریا 12 نەخۆشخانە بۆردوومان کراون

تەنیا لەماوەی یەک مانگدا لە سێ پارێزگای سووریا،١٢ نەخۆشخانە بۆردوومان کراون، بەهۆیەوە بەلانی کەم ١٠ ٧ کارمەندی تەندروستی و پەرستار بوونەتە قوربانی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی پێنجشەممە7ی خەزەڵوەری 1394، رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی پەرەسەندنی هێرشەکان بۆ سەر نەخۆشخانەکانی باکووری سووریا، بەلانی کەم ٣٥ کارمەندی تەندروستی و پەرستار کوژراون و ٧٢ی دیکە برینداربوونە. پزیشکانی بێسنوور روونی دەکاتەوە لە کۆتاییەکانی مانگی خەرمانان  و لەماوەی مانگی رەزبەردا ١٢ نەخۆشخانە کراونەتە ئامانج لە پارێزگاکانی ئیدلب (باکووری رۆژئاوا)، حەلەب( باکوور) و  حەمما ( ناوەڕاست) کە ٦ نەخۆشخانەیان لەلایەن پزیشکانی بێسنوور هاوکاری و کۆمەک دەکرێن.


9 ساڵ و 24 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 8ی خەزەڵوەری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 8ی خەزەڵوەری 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران