رۆژی دووشەممە 22ی جۆزەردانی 1396، جیمز ماتیس وەزیری دیفاعی ئەمریکا لە دیدار لەگەڵ ئەندامانی کومیتەی هێزە چەکدارەکانی کۆنگرەی ئەمریکا، رژێمی ئێران و رێکخراوە توندرەوەکانی بە کۆسپە سەرەکیەکان لە بەرامبەر ئەمریکا ناساند.
ناوبراو لە پێوەند بەوەی کە رژێمی ئێران بە دوای سەپاندنی خۆی وەک هێزی سەرەکی لە ناوچەی رۆژئاوای ئافریقاوەیە، گوتی: تاران بەردەوام لە پشتیوانی رێکخراوە ترۆریستیە نێونەتەوەییەکان لە سوریە، عێراق و یەمەن بۆ ئەوەی بەو شێوەیە هیژموونی خۆی لەبەرامبەر هێزی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی نیشان بدات.