یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

رژیمی ئێران قەڵای ترۆریزمە نەک قوربانیی ترۆریزم

رژیمی ئێران قەڵای ترۆریزمە نەک قوربانیی ترۆریزم

بۆ هیچ کەس و هیچ لایەنێک شاراوە نیە کە رژیمی ئاخوندی لە ئێران پشتیوانی سەرەکی ترۆریزمی ناوچەیی و نێودەوڵەتیە

سیامەند

بۆ هیچ کەس و هیچ لایەنێک شاراوە نیە کە رژیمی ئاخوندی لە ئێران پشتیوانی سەرەکی ترۆریزمی ناوچەیی و نێودەوڵەتیە. لە دوای بە دەسەڵات گەیشتنی ئاخوندەکان ترۆریزمی مەزهەبی سەریهەڵدا و رژیمی ئێران لە بڵاوکردنەوەی فکری ترۆرو پێکهێنانی تاقم و دەستەی ترۆریستی مەزهەبی دەوری سەرەکی گێڕا. سەرهەڵدانی حیزبوڵای لوبنان، حیزبوڵای عێراق ،حیزبوڵای بەحرەین و تەنانەت حیزبوڵا لە سعودیەو هەروەها پێکهێنانی چەندین دەستەو تاقمی ترۆریستی دیکە لە عێراق، یەمەن،و لە ووڵاتانی کەنداو لە بەرهەمەکانی فکرو بەرنامەی ترۆریست پەروەرەری حکومەتی ویلایەتی فەقیهە. لێرەدا ئەو پرسیارە  لە لای کەسانی ناشارەزا  سەرهەڵدەدا کە حکومەتی خومەینی بۆچی ترۆریزمی مەزهەبی پەرەپێدا؟ لە وەڵامدا دەڵەین کە خومەینی پێویستی بە دەستەو تاقمە ترۆریستیەکان بوو بە چەند مەبەست، یەکەم:بۆ دەستێوەردان و ئاژاوەنانەوە لە ووڵاتانی ئیسلامیدا،دووهەم: بۆ ناردنە دەرەوەی بە ناو ئینقلابی خومەینی و دروست کردنی ئیمپراتوری مەزهەبی و سێهەم: بە کارهێنانی بە مەبەستی داپۆشینی کێشەناوخۆییەکان و بە لارێدا بردنی ڕای خەڵک لە پێوەند بە وەزعی نالەباری سیاسی,ئابووری و کۆمەڵایەتی لە ناوخۆی ئێران. بەو روون کردنەوە کورتەو بە روانینێکی خێرا بە سەر کارکردی حکومەتی ئاخوندی لە ماوەی 38 ساڵ دەسەڵاتداریدا،هیچ گومانێک نامێنێ‌ کە ترۆریزم بە گشتی و ترۆریزمی مەزهەبی بەتایبەت لە ناخی دەسەڵاتی ئاخوندەکان سەریهەڵداوەو  یەکێک لە هۆکانی بەردەوامی حکومەتی جینایەتکارنەیان گرێدراوە بە ترۆریزمی ناوچەیی و جیهانی.

لە داوی هێرشی چەکداری بۆ سەر قەبری خومەینی و مەجلیسی رژیم لە تاران بەرپرسانی حکومەتی هەوڵی بەربڵاویان خستۆتە گەڕ تا زیاترین کەڵکی تەبلیغاتی و سیاسی لێ‌ وەرگرن و بە خەیاڵ بیکەنە سەرەتایەک و هۆیەک بۆ پاک کردنەوەی مێژووی پڕلە جینایەتیان. ئاخوندەکان مەبەستیانە بە جیهان نیشان بدەن بوونە قوربانی ترۆریزم و رای گشتی جیهانی بە لای خۆیاندا ڕاکێشن و هەروەها بیکەنە بیانوێک بۆ سەرکوتی خەڵک بە تێکڕاو چالاکانی سیاسی بە تایبەت، هەروەک لە چەند رۆژی رابردودا هێرش بۆ سەر ماڵ و ژیانی خەڵک و گرتنی کەسانی بێ‌ تاوان بە شێوەیەکی بەربڵاو پەرەی سەندوە.

لە لایەکی دیکەوە بە تاوانبار کردنی عەرەبستانی سعودی بەوەی کە لە پشت هێرشی چەکداری تارانەوە بووە مەبەستیان ڕەوایی بدەن بە شەڕی رانەگەێندراو لە گەڵ ئەو ووڵاتە و هەورەها ڕەوایی بدەن بە ئاژاوەگێریەکانیان لە ووڵاتانی عەربی و بڵاو کردنەوەی  سپای پاسداران لە ووڵاتانی ناوچەکەو ڕەوایی دان بە لەشکرکێشیە سەربازیەکانیان لە عێراق, یەمەن و سوریەدا.

 بەو پێناسە کورتەو بەکارکردی حاکمیەتی ناڕەوای ئاخوندەکان لە ماوەی دەسەڵاتی جینایەتکارانەو ترۆریستیان، جێگەی داخە تا ئێستاش کەسانێک هەن باوەڕیان بە فرمێسکی تیمساح هەیەو پێ‌ یان وایە مار کۆتری  دەبێ‌ و خۆیان لە گێلی دەدەن بەوەی کە سەرچاوەی سەرەکی ترۆریزمی جیهانی و ناوچەکە بە قوربانی ترۆریزم  بزانن.


7 ساڵ و 5 مانگ و 10 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رژیمی ئێران قەڵای ترۆریزمە نەک قوربانیی ترۆریزم

رژیمی ئێران قەڵای ترۆریزمە نەک قوربانیی ترۆریزم

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران