لە دوای واژۆی نامەی نارەزایەتی لەلایەن چەند چالاکی ژینگەپارێز لە پێ,ەند بە ئاگر دانی لێرەوارەکانی دێی چۆمانی ناوچەی بانە ە تەقە لە چالاکان ژینگەیی لەلایەن هێزە
لە دوای واژۆی نامەی نارەزایەتی لەلایەن چەند چالاکی ژینگەپارێز لە پێ,ەند بە ئاگر دانی لێرەوارەکانی دێی چۆمانی ناوچەی بانە ە تەقە لە چالاکان ژینگەیی لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنوور، هەرشە لەو کەسانە کرا.
بەپێی راپۆرتی ناوەندی دیموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، وێرای کاردانەوەی توندی خەڵک و شۆرای دێی سنووری چۆمانی بانە لە بارەی هێرشی هێزەکانی هەنگی سنووری بۆ سەر چالاکانی ژینگەیی و ئاگردانی لێرەوار و لەوەرگە و دارستانەکانی دەورووبەری دێ، رۆژی یەکشەممە 21ر جۆزەردان دادسەرای سەربازی سەقز داواکەی وەرنەگرت و هەرەشەی لەو کەسانە کرد.
ناوی ئەو کەسانە بریتین لە "عەزیز عەزیزی"، "تالیب محەمەدی"، "تۆفیق تۆفیق پور" و "محەمەد ساڵحپوور، کە لەلایەن ناوەندەکانی رژێمەوە هەرەشەیان لێ کراوە. ئەو کەسانە ئەندامانی شۆرای دێ و دێهیارین کە نامەیەکیان بۆ فەرمانداری بانە، دادسەرای سەربازی سەقز، بەخشداری نەمەشیری بانە و ئوستانداری رژێم لە سنە نووسیوەو خوازیاری بەدواداچوونی یاسایی بۆ ئەو کەسانە بوون کە ئاگریان لە لەوەرگەکان، هێرش بۆ سەر چالاکانی ژینگەپارێز و رێگری لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە بوون.
بەهۆی کەوتنەوەی ئەو ئاگرەوە چەندین هیکتار لە لەوەرگە و دارستانەکان سوتان و لەناوچوون و کاتێ خەڵکی دێ و چالاکانی ژینگەپارێز هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان دەدا، هێزەکانی هەنگی سنوور رێگریان کرد و بۆ ئەو مەبەستە تەقەی حەواییان دەکرد.