دەزگای قەزایی رژیمی ئاخوندی ئێران، حوکمی سێدارەی بەسەر چالاکێکی مەزهەبی خەڵکی ورمێ دا سەپاند.
دەزگای قەزایی رژیمی ئاخوندی ئێران، حوکمی سێدارەی بەسەر چالاکێکی مەزهەبی خەڵکی ورمێ دا سەپاند.
بەپێی هەواڵەکان، دەزگای سەرکوتگەری قەزایی رژیم حوکمی سێدارەی بەسەر چالاکێکی مەزهەبی بەناوی داود میهەن دووست 22 ساڵەو خەڵکی ورمێ دا سەپاند.
ئەو حوکمە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گروپە سەلەفیەکان لەمانگی خاکەلێوەدا دەرچووە و رۆژی ی جۆزەردان بەو بەندکراوە راگەیەندراوە.
بەپێی سەرچاوەکان ئەو بەندکراوە مەزهەبیە مانگی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیم لە ورمێ گیراوەو دوای ٤ مانگ شکەنجە و ئازار لە ژووری تاکەکەسی ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعات، بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ گوازراوەتەوە.