رۆژی سێ شەممە 23ی جۆزەردانی 1396، رێکس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لە بەرنامەی ئابڵوقەی نوێی سەنای ئەو وەڵاتەی دژ بە رژێمی ئێران کرد.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە بۆ شیی کردنەوەی بودجەی پێشنیارکراوی دەوڵەت، لە کۆمیتەی پێوەندیەکانی دەرەوەی سەنا ئامادەبوو، لەسەر پێویشتی بەرەنگاربوونەوەی زێدەخوازیەکانی رژێمی ئێران لە ناوچەکە پێداگری کردەوە.
رۆژی دووشەممە راگەیەندرا کە نوێنەرانی سەنا بۆ پەسەندکردنی ئابڵوقەی نوێ لەسەر رژێم رێکەوتوون و بریار وایە ئەو ئابڵوقانە ئەو حەوتووە لە مەجلیسی سەنا بخرێتە دەنگدانەوە.