رێکس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ سیاسەتی ئەمریکا پشتیوانی گۆرینی ئاشتیخوازانەی رژیمی ئێرانە.
رێکس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ سیاسەتی ئەمریکا پشتیوانی گۆرینی ئاشتیخوازانەی رژیمی ئێرانە.
رۆژی چوارشەممە 24ی جۆزەردانی 1396، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە لە کۆمیتەی پێوەندیەکانی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەران قسەی دەکرد رژێمی ئێران بە هۆی بشێوی لە ناوچەکە زانی و وتی ئەمریکا دژی پاوانخوازی رژیمی ئێرانە.
ناوبراو هەروەها وتی: سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لەپێوەند بە ئێران خەرێکە بێچم دەکرێ و هێشتا پێشکەش بە سەرۆک کۆمار نەکراوە.
رێکس تیلرسۆن وتی: خەریکی لێکدانەوەی کاریگەری دیپلۆماتیک و نێونەتەوەیی جێگیرکردنی ناوی سپای پاسداران لە لیستی گروپە تیرۆریستیەکانین