رۆژی چوارشەممە 24ی جۆزەردان هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند کە کەشتیەکی رژیمی ئێران تیشکی لەیزەری بۆ هێلیکۆپتەرێکی سەربازی و دوو کەشتی ش
رۆژی چوارشەممە 24ی جۆزەردان هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند کە کەشتیەکی رژیمی ئێران تیشکی لەیزەری بۆ هێلیکۆپتەرێکی سەربازی و دوو کەشتی شەرکەر لە کەنداوی فارس هاویشتووە.
وتەبێژی ناوگانی پێنجەمی ئەمریکا وتی رژیمی ئێران بە 800 یاردی کەشتی فرۆکە هەڵگری یو.ئێس.ئێس باتان نزیک بۆتەوە و پرۆژۆکتوری تێ گرتووە. ئەو بەلەمەی رژێمی ئێران هەر ئەو کارەی بەرەو ناوشکێنی یو.ئێس.ئێس کول کردوە.
هێزی دەریایی ئەمریکا ئەو هەنگاوی رژێمی ئێرانی بە مەترسیدار ناوبرد و وتی: هاویشتنی تیشکی لەیزەر بەرەو هێلی کۆپتەرەکان لە شەودا کردەوەیەکی مەترسیدارە. چوونکە مەترسی دەریانەوەردی دروست دەکا و بینینی خەلەبان تێکدەدا و بە لارێی دا دەبات