رۆژی پێنج شەممە 25ی جۆزەردانی 1396، سەنای ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ بریارنامەی ئابڵوقەی نوێ دژ بە رژێمی ئێران بە هۆی پشتیوانی لە تیرۆریزم و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ پەسەند کرد.
بریارنامەی ئابڵوقەی نوێ دژ بە رژێمی ئێران لە ژێرناوی "بەرناگری لەگەڵ کردەوەی خراپکارانەی رژێمی ئێران" لە سەنای ئەمریکا پەسەند کرا.
ئەو بریارنامەیە تۆری تیرۆریستی سپای پاسداران، بەرنامەی موشەکی ئەو رژیمە و سەرکوتگەریەکانی ناوخۆ دەکاتە ئامانج.
سەناتۆر باب کورکر گوتی: بە پەسەند کردنی ئەو بریارنامەیە رژێمی ئێران لەپێوەند بە هەنگاوە غەیرە ناوکەیی تێکدەرانە، بەرپرسیار دەکەین.
بەپێی ئەو بریارنامەیە دەوڵەتی ئەمریکا لە ماوەی 90 رۆژدا دەبێ ئابڵوقەی نوێ دژ بە کەس و ناوەندە چالاکەکانی پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکی ئێران پەسەند بکات.