پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی 10ی خەزەڵوەر، رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی 10ی خەزەڵوەر، رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات

بەرزو پیرۆز بێت 10ی خەزەڵوەر رۆژی پیشمەرگەی سازمانی خەبات!
مێژووی جولانەوەی ماف خوازانەی گەلی کورد خاوەنی دەیان سەروەری کەم وێنەیە کەئازایەتی و نەبەزی و کۆڵنەدانی رۆڵەکانی گەل دەردەخا, لەو چوارچێوەدا رێبوارانی رێبازی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە مەودای 36ساڵ خەباتی بێوچانیاندا،خاوەنی دەیان داستانی پڕ لە سەروەریە لە مێژووی زێرینیاندا و گەڵێک سەروەری ونەبەزیان تۆمار کردوە کە تا ئێستاش بە زیندووی ماونەتەوە و گەلەکەمان شانازی پێوە دەکات. یەکێک لەو رۆژە پڕشنگدارانە 10ی خەزەڵو ەری ساڵی 1358ی کۆچی خۆری,یە کەهێزی پێشمەرگەی سازمان بەرانبەر هێرشی پاسدارانی بەکرێگیراوی رژیمی تازە بەدەسەلات گەیشتووی ئاخوندان وێستانەوە و لەجەنگێکی قارەمانانەدا سوپای قودسی یان تەفروتوونا کرد. ..

... لەو شەرەدا دەیان کەس لە هێزەکەی رژیم کوژران و بە دیلگیران وزیاتر لە 70 ماشین و تانکێک لەناوچون. داستانی 10ی خەزەڵوەر کە هاوکات بوو لە گەڵ جێژنی قوربان، دەرسێکی گەورەی دا بە هێزەکانی رژیم  لە بەرانبەریشدا ئەو راستیەی ئاشکراکرد کە دەکرێ چەکی سەرەتایی بەلام باوەری شۆڕشگێرانە لە بەرانبەر دوژمندا سەرکەوتن تۆمار بکات. شکستی هێزی زۆرو بۆری دژمن لە 10ی خەزەڵوەردا, خومەینی ناچار بە ئاوربڕ کرد و رایگەیاند خەڵکی کوردستان من دەنگی ئێوەم بیست و داوای ووتوێژی لە گەڵ نوێنەرانی گەلی کورد کرد. ئەو قارەمانیە کەم وینەیە شایستەی گەلێک باس کردن و پێدا هەڵدانەوەیە، جێگەی خۆیەتی وەک رۆژێکی گرینگ و دیار لە مێژووی مافخوازانەی خەڵکی کوردستاندا یاد بکرێتەوە و یادی شەهیدانی ئەو جەنگە سەرکەوتوە بە شێوەیەکی زۆر شیاو بکرێتەوە.هەر لەو پێوەندیەدا بۆ رێزگرتن لەو سەروەریە مەزن و کەم وێنەیە، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران داستانی قارەمانی 10ی خەزەڵوەری وەک رۆژی پێشمەرگەی سازمان ناودێر کردو بە لاپەرەیێکی زێرین دادەنرێ لە خەباتی پێشمەرگانەدا.هەربەم بۆنەوە پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە پێشمەرگەکانی سازمان دەکەین کە هەم لە سەنگەری بەربەرەکانی لە بەرانبەر رژیمی ئاخوندیدا وێستاون و هەروەها ماوەی سالێکە لە سەنگەری دژە داعش لە بەرەکانی شەرلە هەرێمی کوردستان گیان فیدایانە بەرەوانی لە خەڵک وخاکی کوردستان دەکەن.جێگەی خۆیەتی ئەم یادە مەزنە لە خەڵکی کوردستان پیرۆز بکەین بیریان بهێنیننەوە کە ئەوە رۆڵەکانی ئەوانن لە ریزەکانی سازمانی خەبات کە وەها رۆژێکیان بۆ مێژووی خەباتی مافخوازانەی گەلی کورد لەبەرانبەر  سوپای پەرتەوازەی خومینی بە فەرماندەیی مامۆستای هەمیشە لەیاد مامۆستا سەید جەلال حسینی رابەرو ڕێ نیشان دەر تۆمار کردوە.

خەڵکی خۆراگری کوردستان!

پێشمەرگە قارەمانەکان!

کەس وکاری شەهیدەسەربەرزەکانی رێگەی ئازادی!

  بێگومان 10ی خەزەلوەری 1358 کە بە هۆی هەڵمەتی ئاگرینی پێشمەرگە وەک رۆژێکی گرینگ لە مێژووی خەباتی حەقخوازانەی خەڵکی کوردستان دەمێنێتەوە و ٠Žبۆ سازمانی خەباتی کوردستانیش وەک هەوێنی تێکۆشانی چەندین ساڵە ڕێزی لێدەندرێ و دەرسی مقاومەت و خۆڕاگری لێ فێردەبین. بەڵی بە قارەمانی پێشمەرگە لە 10ی خەزەڵوەر پارسەنگی هێز لە کوردستان گۆڕدرا و قۆناغێکی نوێ لە مقاومەت و خەبات لە بەرانبەر هێزە بەکرێگیراوەکانی رژیمی ئاخوندی دەستی پێکرد ،ئەو سەروەریە گەورەیە بە خوێنی 8 پێشمەرگەی سازمانی خەباتی کوردستان تۆمار کرا. شەهید بوونی 8 رۆلەی سازمان، گەواهیدەرو شاهێدی ئەوەن کە هێزی پێشمەرگەی سازمان بە فەرماندەیی مامۆستای نەمر،خاوەنی راستەقینەی ئەو داستان وحەماسەیەن وئەوان بوون کە مێژوویکی نویێان لە موبارزەی چەکدارانە لە دژی رژیمی دیکتاتۆری خومەینی دروست کرد. مامۆستای هەمیشە لە یاد کە وەک ڕابەرێکی مەیدانی،خۆی و کەسەکانی لە پێشەوەی شەڕدا دەبینیەوە ورە وهێزی بە پێشمەرگە وخەڵکی کوردستان دەبەخشی و لە هەر جێگەیێک ئەوان حوزوریان هەبوایە ، سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگە حەتمی بوو بەسەر هێزی تاریک پەرستی خومەینیدا. سازمان لە ڕەوتی خەباتی شۆرشگێرانەیدا کە خاوەنی سەدان شەهیدە،هیوا ودوا رۆژێکی گەشە بۆ خەباتی رزگاریخوانەی گەلەکەمان و بە باوەری قوڵی بە پرۆسەی رزگاری نەتەوەیی ونیشتمانی،هەڵگری پەیامێکی ڕوونە کە خۆی لە خەباتی سەد ساڵەی نەتەوەکەماندا دەبینێتەوە.

 پێشمەرگەی سازمان بەو رۆحیەتەوە بار هاتوون ودەهێندرین کە بایەخی سازمانی وتەشکیلاتی زاڵ نەکەن بەسەر ئەرزشە نەتەوەیەکانداو بەردەوام لەسەر ئەو رێبازە بڕۆ٠Žن کە قازانجی نەتەوە ونیشتمانەکەمان لە سەرووی هەموو بابەتەکانەوە بێ.هێزی پێشمەرگەی سازمان کە لەماوەی نێزیک بە 4 دەیە لە تێکۆشانیدا،نموونەی ئازایەتی وگیان بازی بووە ولەهەر ناووچەیێک چالاکی هەبووبێت،ئەو شوێنە مەکۆی ئارامی وباوەرە بەم هێزە بووە، ئەوە روون و دیارە  کەس نامویی لە سازمان نەکردوە.لە کاتی گەرم وگوڕی چالاکی چەکدارانە وبەرخودانی ڕەوا لە دەیەکانی 60 و70ی هەتاوی،لە گەڵ ئەوەی پێشمەرگەی سازمان گرێ وگۆڵی دەخرایە پێش ورێگری لە کادرەکان دەگیرا لە کاری تەشکیلاتی ورێکخستن ،بەڵام دەرکەوتەی سازمان وباوەڕ بوون بە بنچینەی خەبات،هێزی پێشمەرگەی سازمان توانی لە زۆربەی ناووچەکان داستانی مەزن تۆمار بکات وبە خۆ دەرخستن لە مەیدانە کانی شەڕ،ئەو پەیامەی بە هەموو لایەکدا کە کوردستان موڵکی هەموانەو دەبێ تێکرای بیروبۆچونەکان لە کوردستانێکی ئازادو دیموکراتیکدا چالاکانەو بێ گرێ و کێشە چالاکیان هەبێ. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کەجێگە پەنجەی لە نێوو بزووتنەوەی شۆرشگێرانەی نەتەوەکەمان دیار وبەرجەستەیەو رۆژ لە دووی رۆژ هەست بە ئاوەدان بوونەوەی ئەم سەنگەرە قایمە دەکرێت.بێگومان سەرکەوتن بۆ هێزی پێشمەرگەیە و ئەم هێزە مرۆڤ دۆستە لە ماوەی رابردوودا ئەوەی سەلماند کە تەنیا هێزی پاراستنی هەست ونیستی نەتەوەو نیشتمانە وهەر لە ژێر سێبەری ئەم دایە کە کوردستان ئازاد دەبێت وئاشتی ودیموکراسی وئاوەدانی بە دیاری دەهێنرێت.

 

 لە یادی10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمان سڵاو رێزو وەفا بۆ رۆحی شەهیدانی هەرگز نەمر و برینداران هەموو ئەو کەسانەی کە راستگۆیانە ئەگەر بۆ رۆژێکیش بووبێت چەکیان هەڵگرتوە وخۆیان لە سەنگەری سازماندا بینیوەتەوە.

بەرزو و بەرێز بێت10 ی خەزەڵوەر

کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

8 ی خەزەڵوەری 1394

30ی ئوکتۆبری 2015


9 ساڵ و 22 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی 10ی خەزەڵوەر، رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی 10ی خەزەڵوەر، رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران