یه‌ک شه‌مه‌ 

18 خه‌رمانان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کۆبوونەوەی شۆڕای مافی مرۆڤ: لێکۆڵینەوە لە بکەرانی کوشتاری 30000 بەندکراوی سیاسی ساڵی

کۆبوونەوەی شۆڕای مافی مرۆڤ: لێکۆڵینەوە لە بکەرانی کوشتاری 30000 بەندکراوی سیاسی ساڵی
دەنگی خەباتی کوردستان

  سی و پینجەمین دانیشتنی شۆڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەگای ژنێڤی ئەو رێکخراوە بەرێوەدەچێ، نوێنەری ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ووتەکانی دا  ئاماژەی بە بەرەوسەرچوونی رێژەی ئیعدامەکان و پێشێل کاری مافی مرۆڤ لە ئێراندا کرد و خوازیاری لێکۆلینەوە و پێراگەیشتن بە بکەران و بریاردەرانی قەتلی عامی 30000 زیندانی سیاسی لە سالی 67 بوو. نوێنەری ژنانی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە ژمارەیەک لە ئیعدامەکانی ئێران بە تایبەت ئێعدامی کەسانی ژێر 18 ساڵ بەتۆمەتی تاوان و هەروەها شەلاق لێدانی 20 کەس بەبیانووی رۆژووخواردن لەلایەن سەرانی رژیمەوە ووتی: پێویستە لێکولینەوەیەکی گشتی لەبارەی ئەو کەسانەی کە لە دەسەڵاتی خویان بو ئیعدامی دژبەرانی دەسەلات کەڵک وەردەگرن بکرێ, و پاریزراوی  دەسەڵاتدارانی رژیم لە بەسزا گەیاندنیان هەڵگیردرێ‌.

ناوبراو تائیدی کردەوە کە ئەوە ئەرکی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەتایبەت شورای مافی مرۆڤە کە دلنیایی تەواو لە بارەی بکەرو بریاردەرانی ئەو جینایەتە وەربگرێ‌ و ئەوەی کە ئەو جددییەتە بە بابەتەکە دەدات ئەوەیە کە ئیعدامەکانی سالی 1988 تەواو نەبووە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە. 

ماڵپەڕی نەتەوە یەکگرتووەکانیش رایگەیاند کە: لەو دانیشتنەدا ئەنجومەنێکی تایبەت بە مافی مرۆڤ خوازیاری پێراگەیشتن بە بێبەشکردنی سیستماتیکی ژنان لە ئیراندا بوون, ئەو ئەنجومەنە دەلێ: لە ئێراندا لەسەرەتای سالی 2017 وە زیاتر لە 250 کەس ئێعدام کراون, ئەو ژمارە  50 کەس زیاترە لەو کاتەی سالی 2016ە. هەروەها لاوانیش لە ئێراندا بەشیوەیەکی ئاشکرا ئێعدام کراون.

 


7 ساڵ و 2 مانگ و 22 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆبوونەوەی شۆڕای مافی مرۆڤ: لێکۆڵینەوە لە بکەرانی کوشتاری 30000 بەندکراوی سیاسی ساڵی

کۆبوونەوەی شۆڕای مافی مرۆڤ: لێکۆڵینەوە لە بکەرانی کوشتاری 30000 بەندکراوی سیاسی ساڵی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران