بەپێی بڵاوکراوەیەکی دەبیرخانەی ناوەندی سازمانی خەبات، لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی بەرێوەبەری گردبوونەوەی ساڵانەی مقاومەتی ئێران لەپاریس بە ئامادەبوونی مریەمی رەجەوى
بەپێی بڵاوکراوەیەکی دەبیرخانەی ناوەندی سازمانی خەبات، لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی بەرێوەبەری گردبوونەوەی ساڵانەی مقاومەتی ئێران لە پاریس بە ئامادەبوونی مریەمی رەجەوی سەرۆک کۆماری هەڵبژرێراوی شۆرای ملی مقاومەت و ژمارەیەکی بەچاو لە پارلەمانتاران و کەسایەتیە دیارەکانی ئوروپا و ئەمریکا و وەلاتانی دیکە بەرێوەدەچێ، بەرێز بابەشێخی حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە هاوڕیەتی هەیئەتێکی سەرکردایەتی بەشداری لە گردبوونەوەی رۆژی 10ی پووشپەر دەکات و تیایدا پەیامێک پێشکەش دەکات.
دەقی بڵاوکراوەکەی دەبیرخانەی ناوەندی سازمان:
لە سەر بانگهێشتی کۆمیتەی بەرێوەبەریی گردبوونەوەی بەرینی ساڵانەی مقاومەتی ئێران کە لە پاریس بەرێوەدەچێ، کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی و هەیئەتێکی سازمان بەشداردەبن.
لەو کۆبونەوە بەرینە کە بریارە لە 10ی پووشپەڕ، بە ئامادەبوونی بەرێز خانمی مریەم رەجەوی و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و پارڵەمانتارانی وەلاتانی ئوروپا و ئەمریکایی بەرێوەبچێ و بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ووتارێکی گرینگ پێشکەش بە بەشداربووانی کۆبوونەوەکەو خەڵکی ئێران دەکات. هەر لەو پێوەندیەدا سکرتێری گشتی سازمان وێرای دەر٠Žبرینی پشتیوانی سازمانی خەبات بۆ ئەو کۆبونەوە سیاسیە گەورەو گرینگە رێکخستنەکانی دەرەوەی راسپاردووە بۆ ئەوەی ئەندامانی سازمانی خەبات بە شێوەیەکی چالاک بەشدرای بکەن.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
دەبیرخانەی ناوەندی