هێزە سەرکوتگرەکانی ناسراو بە هێزی ئینتزامی رژیم هێرشیان کردوەتە سەر دێی â€ئاق دەرەâ€ی تیکاب و خەڵکی نارازی ئەو گوندەیان دایە بەر لێدان.
بەپێی هەواڵەکان، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی جۆزەردانی 1396، هێزە سەرکوتگرەکانی رژێم هێرشیان کردە سەر ناڕەزایەتیی دانیشتووانی دێی”ئاق دەرە”ی سەربە شارستانی تیکاب و وێڕای لێدان و شکەنجەی هاووڵاتییان چەندین کەس و لەوانە ژنانیان بریندار کرد.
بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی موکریان، هاووڵاتیانی ئەو دێ کوردنشینە ماوەی ٢٠ ڕۆژە بە ناڕەزایەتی لە کەڵکوەرگرتن لە خەڵکی لاوەکی لە کانەکانی زێڕی ”ئاق دەرە” و بەرزبوونەوەی رێژەی بێکاریی لاوانی ئەو دێ یە، کۆبوونەتەوە، کە ڕۆژی پێنج شەممە درانە بەر لێدان و شکەنجەی هێزە داپڵۆسێنەرەکانی ڕێژیم.
کانەکانی زێری "ئاق دەرە"ی ناوچەی تیکاب یەکێکە لە گەورەترین کانەکانی زێڕی ئێران، بەڵام زیاتر لە سەدا ٩٠ ی فەرمانبەرو کرێکارانی لە کەسانی لاوەکی پێکدێ و ئەمەش ناڕزایەتیی دانیشتوانی ئەو دێیەی لێ کەوتووەتەوە.